به‌گوێره‌ی ئامارێكی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "توویته‌ر"، كه مانگانه بڵاوی ده‌كاته‌وه، ده‌ركه‌وتووه كه به‌كارهێنه‌رانی توویته‌ر به به‌رده‌وام له كه‌مبوونه‌وه‌دان.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "توویته‌ر" ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی چوار مانگی پێشووی "توویته‌ر"، ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه رێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یش گوتراوه كه نزیكه‌ی پێنج ملیۆن به‌كارهێنه‌رانی له ده‌ستداوه، ته‌نیا له ماوه‌ی چه‌ند مانگێكی كه‌م.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه له مانگی پێشوو به‌كارهێنه‌رانی "توویته‌ر"، بهرێژیهكی باش زیادی كردبوو، به‌ڵام به‌هۆی تێكه‌وتنی چه‌ند كێشه‌یه‌ك له تۆڕه‌كه‌دا ئه‌مه وای كرد به‌كارهێنه‌رانی كه‌م ببنه‌وه كه تا ئێسته توویته‌ر خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه.
"توویته‌ر"، یه‌كێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كان، له 21 ی ئاداری ساڵی 2006 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "جاك دۆرسی" و ئێسته یه‌كێكه له 10 پر به‌كارهێنه‌رترین تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له دنیادا، كۆمپانیاكه دوو لقی جیاوازی هه‌یه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه ده‌كه‌ونه شاره‌كانی "سانفرانسیسكۆ و نیویۆرك" و ئێسته‌ش ئه‌م تۆره به شێوازێكی زۆر به‌ربڵاو به‌كاردێت له دنیادا.