دواى چاوهڕوانییهكى زۆر دەرباز شێرزاد له پێگه‌ى ده‌رهێنه‌رى كلیپهكهیهوه به‌بێ ده‌نگیی نوێترین کلیپی بڵاو کردەوە، هه‌وادارانیشى گومانى ئه‌وه‌ى لێ ده‌كه‌ن خۆى كاره‌كه‌ى به‌دڵ نه‌بووه بۆیه كاره‌كه‌ى ئاوا بڵاو كردووه‌ته‌وه، تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه‌یش ته‌نها 255 بینه‌رى كلیپه‌كه‌ى له یوتیوب هه‌بووه.
گۆرانیبێژ "دەرباز شێرزاد" نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی بە شێوەی کلیپ بە ناوی "گرەوی ئەشق" بڵاو کردەوە، كه تێدات ئاواز و هۆنراوەی خۆیەتی، نیهاد سابیر کاری موزیک و ئەڕەنجمێنتی بۆ کردووە، دەرهێنانی کاوە موحسینە، لە ستۆدیۆی لاوژە کارە دەنگییەکانی بۆ کراوە.
دەرباز شێرزاد گۆرانیبێێكى لاوه، خەڵکی ڕەواندزە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە ساڵی 2004 دەستی بە کاری هونەری کردووە، چەندان بەرهەمی هونەریی تایبەت بە خۆیی هەیە، ههودارێكى زۆرى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ده‌ورى به‌رهه‌كانى كۆ كردووه‌ته‌وه.