نوێترین مۆبایلی مۆتۆرۆلا به‌ناوی "مۆتۆ جی حه‌وت"ه و یه‌كێكه له نوێترین به‌رهه‌مه‌كان كه خاوه‌نی دیزاینێكی زۆر جوان و خێراییه‌كی زۆریشه.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
techradar" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین به‌رهه‌می مۆتۆڕۆلا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای مۆتۆڕۆلا له نوێترین به‌رهه‌میدا مۆبایلێكی نوێی دروست كرد كه خاوه‌نی خێراییه‌ی زۆر و كوالێتییه‌كی باشه و نرخێكی كه‌میشی هه‌یه.
مۆتۆرۆلا مۆبایله‌كه‌ی به شاشه‌ی 6.20 ئینجی دروست كردووه كه ڕوونی شاشه‌كه‌ی FULL HD بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی بۆ داده‌نرێت كه له‌كاتی كاركردندا خاونه‌بێته‌وه و بتوانێت به‌خێراییه‌كی زۆر كاربكات، هه‌روه‌ها ڕامی چوار گێگابایتی بۆ دانراوه له‌گه‌ڵ میمۆری ناوه‌كی 256 گێگابایته، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 299 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
مۆتۆرۆلا كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه سه‌ره‌تا له بواری رادیۆ و ئامێری بێ ته‌ل كاری كردووه، هه‌روه‌ها به‌ناوبانگترین كۆمپانیای رادیۆ و ئامێره بێ ته‌له‌كانی Victorola بووه له ساڵی 1930 بۆ 1940 كه خۆی كۆمپانیاكه له 25ی تشرینی دووه‌می 1928 له‌سه‌ر ده‌ستی دوو برا كه ناویان "پۆڵ گاڵڤین و جۆسێڤ گاڵڤین" بووه دامه‌زراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجی.