شوتی زه‌رد یه‌كێكه له‌و میوه سه‌یرانه‌ی كه به‌شێكی زۆر له خه‌ڵكی دنیای سه‌رسام كردووه، هه‌روه‌ها به‌شێكی تری خه‌ڵكی پرسیاری ئه‌وه‌یان بۆ دروست بووه كه ئایا ئه‌م شوتییه ته‌ندروسته بۆ خواردن و جیاوازی چییه له‌گه‌ڵ شوتی سوور؟
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له یه‌كێك له میوه سه‌یره‌كان ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه شوتی زه‌رد ته‌نیا له ڕه‌نگ و هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی تر نه‌بێت هیچ جیاوازییه‌كی تری نییه له شوتی سوور، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م شوتییه ئاساییه بۆ خواردن و رهنگهكهیشی بۆیه سوور نییه، چونكه ئاستێكی زۆر كه‌م له ماده‌ی "لیكۆپین"ی تێدایه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كراوه، كه تامی شوتی زه‌رد زۆر شیرین تره له شوتی سوور، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌ند تره به ماده خۆراكییه‌كانی وه‌ك "پۆتاسیۆم، مه‌گنیسیۆم، كالیسیۆم و سۆدیۆم" و ڤیتامینه‌كانی "A و C"، جگه له‌وه‌یش شوتی زه‌رد به‌هێزترین دژه ئۆكسان له‌خۆ ده‌گرێت كه به‌ره‌نگاری هه‌موو نه‌خۆشییه‌ك ده‌بێته‌وه.
ئه‌مه‌یش ده‌ریده‌خات كه شوتی زه‌رد جیاوازییه‌كی وای نییه له‌گه‌ڵ شوتی سوور ته‌نیا له ڕه‌نگ و تام نه‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ئه‌م جۆره میوه‌یه ژه‌هراوه‌ییه ئه‌مه له ڕاستییه‌وه دووره.