ئاینی كریستیان زۆرترین شوێنكه‌وتووی هه‌یه، به گوێره‌ی ئاماره‌كانی 2015 زیاتر له دوو ملیار و 250 ملیۆن كه‌س پێره‌وی ئه‌م ئاینه ده‌كه‌ن، كه ژماره‌یان ده‌كاته 31%ی هاووڵاتییانی سه‌ر گۆی زه‌وی، هاوشێوه‌ی ئاینه‌كانی تر كریستیانه‌كانیش تووشی ناكۆكی و جیاوازی و دروستبوونی مه‌زه‌وی جیا جیا بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام مه‌زه‌به‌كان كامهنانهن و بۆچی دروستبوون و ناكۆكییه‌كان چین.
دوای دیداری عیسای په‌یامبه‌ر له‌گه‌ڵ قوتابی و پیاوماقووڵانی ئورشه‌لیم له ساڵی 50ی زاینی، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه بۆ ڕێگری له جیابوونه‌وه‌ی كریستیانه‌كان به‌سترا، دوای ئه‌وه‌ی گرووپێكی كریستیان نزیكی ته‌واویان له‌گه‌ڵ جووه‌كان دروست كردبوو و كه‌وتبوونه ژێر كاریگه‌ری ئه‌وان و دواتر كریستیانه‌كان به هه‌ڵگه‌ڕاوه و هاوبه‌ش دروستكردن بۆ خودا تۆمه‌تباریان كردن.
ئه‌و ڕه‌وته نوێیه‌ی كریستیانه‌كان، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی دروستبوونی، خه‌ته‌نی كچ و كوڕان بوو، جیا له‌وه‌یش حه‌رام كردنی سێكس و خواردنه‌وه‌ی كهوولی، به‌وهۆیه‌وه به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو حهرامكراوهیان نه‌گرت و نزیكبوونه‌وه له جووه‌كان و خۆیشیان به كریستیان ناوده‌برد، به‌ڵام پابه‌ندی ڕێسا و حه‌رامكراوه‌كان نه‌بوون.
له‌گه‌ڵ گه‌یشتن به چه‌رخی سێیه‌می زاینی، زانا و شرۆڤه‌كارانی ئاینی كریستیان زۆرتربوون و جیاوازی و ناكۆكییه‌كان زۆر ڕوونتر له سێ سه‌د ساڵی پێشوو ده‌ركه‌وتن، له ته‌ك ئه‌مه‌یش دا، ئه‌وان هه‌وڵی ته‌واوه‌تییان ده‌دا كه ناكۆكییه‌كان و سرووته‌كانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن و پێوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیش له نێوانیان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه دروست نه‌بوو، تا فه‌رمانی میلانۆ له 313 زاینی له نێوان مه‌زه‌و و گرووپه جیا جیاكان واژووكرا، ئیمپراتۆر كوستهنتنییهی یه‌كه‌م پشتیوانی له‌م ڕێككه‌وتنه كرد و به‌مشێوه‌یه كڵێسای ڕۆما گرنگییه‌كی مێژووی و ڕووحی لای كریستیانه‌كان دروست كرد.
له 325ی زاینی كوستهنتنییهی یه‌كه‌م داوای له به‌ستنی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی گشتی
كریستیانه‌كان له شاری "نیقییه" كه ده‌كاته ئازنیقی ئێسته‌ی توركیا ببه‌سترێ، بۆ ئه‌وه‌ی داواكاری مه‌زه‌وییه‌ت لای ئاریوس كه قه‌شه‌یه‌كی میسڕی بوو به توندی سه‌ركۆنه بكرێت، ئاریوس ده‌یگوت، عیسای په‌یامبه‌ر نه كوڕی خواوه‌نده و نه مرۆڤ، به‌ڵكوو هاوشێوه‌ی خواوه‌ندێكه، به توندی تێكسته‌كانی كریستیانی ڕه‌ت ده‌كرده‌وه و ده‌یگوت، سه‌ره‌تا خودا دروستبووه و دواتر ئاسمان و زه‌وی هێنراونه‌ته بوون، به‌مشێوه‌یه كۆبوونه‌وه‌كه ڕێیان له به‌شداری ئاریۆس له دانیشتنه‌كه دا و به هاوبه‌ش دروستكردن تۆمه‌تباریان كرد و ئهسناسیۆسی گه‌وره به‌سه‌ر ئاریوس سه‌ركه‌وت و ئه‌و نوێنه‌رایه‌تی كریستیانه‌كانی میسڕی له كۆبوونه‌وه‌ی پیاوانی ئاینی كریستیان له شانشین و ناوچه جیاوازه‌كان وه‌رگرت.
ئه‌مانه له‌تبوون و ناكۆكی گه‌وره نه‌بوون، به‌ڵكوو له‌تبوونی گه‌وره له هه‌زار و 54 زانی ڕوومای دا، له نێوان كڵێسای رۆمانی و كڵێسای ڕۆژهه‌ڵات، كه هه‌ریه‌ك له كڵێسای ئه‌سكه‌نده‌ری له ڕۆم و كڵێسای ڕووسیا له كڵێسای ڕۆما جیا بوونه‌وه، ناكۆكییه‌كانیش له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی پاپای رۆما بوو، دوای ئه‌وه‌ی كڵێساكانی ڕۆژهه‌ڵات یه‌كیان گرت و داوایان كرد كه پاپ له‌لایه‌ن كڵێسای ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌ڵبژێردرێ و بۆ ئه‌وان بێت، چونكه شوێنی مه‌سیح و ئاینهكهیشی هه‌ر كه‌وتووه‌ته ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وان خاوه‌نداری سه‌ره‌كی ئاینه‌كه‌ن، جیا له‌وه ناكۆكی تر له‌سه‌ر رووحی قودس دروست بوو، كه له یاسای نیقییه كه له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رده‌می ئیمپراتۆر كوستهنتینییهی یه‌كه‌م بڕیاری له‌سه‌ردرا و باوه‌ڕ و بنه‌ماكانی ئیمان به ته‌واوی یه‌كلایی كرانه‌وه، رووحی قدوس له باوكی ئاینی هه‌ژمار كراوه، به‌ڵام كڵێسای كاسۆلیكی رووحی قدوس به كوڕی خودا هه‌ژمار كراوه، كه ده‌كاته رووحی خواوه‌ند و له هه‌ر مرۆڤێكدا بوونی هه‌یه، به‌مشێوه‌یه هه‌ردوو مه‌زه‌وی كاسۆلیك و ئه‌رسه‌دۆكسی دروستبوو و ناكۆكی و شه‌ڕیش له نێوانیان ڕووی دا.
له چه‌رخی شازده‌یه‌می زاینی، جارێكی تر له ئه‌وروپا ناكۆكی گه‌وره له نێوان كریستیانه‌كان دروستبوو، دوای ئه‌وه‌ی به‌شێك له كڵێساكانی ئه‌ڵمانیا بزووتنه‌وه‌ی ئیسڵاحی پرۆتستانتییان ڕاگه‌یاند، پرۆتستانت، له وشه‌ی "پرۆتێستی ئیلنگیری Protest" هاتووه كه مانای سه‌ركۆنه‌كردن و به‌رهه‌ڵستیكردن دێت، دوای ئه‌وه‌ی ئیمپراتۆر كارلۆسی پێنجه‌م ئیمپراتۆری ئه‌ڵمانیای كاسۆلیكی په‌شیمان بووه له بڕیاره‌كانی چاكسازیكردن، داوای كرد كه چاكسازیخوزان بكرێنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و ناسناوی "ئینجلییهكان"ی لێ نان، به گوێره‌ی تێپه‌ڕینی كات ناوه‌كه‌یان له ئینجلییهوه بۆ پرۆتستانت گۆڕا و بوون به مه‌زه‌وێكی تر له ئاینی كریستیان.
كاسۆلیكی
له ڕووی مانای وشه‌یییه‌وه له وشه‌یه‌كی لێكدراوی یۆنانی پێك دێت، مانای "گشت، یان شوێنی په‌رستن" دێ، كه له مێژوودا له رۆما خه‌ڵكی له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا به‌ر له دابه‌شبوون و له‌تبوونه‌كان شوێنكه‌وتووی كڵێسای ڕۆما بوون، كڵێسای ڕۆژئاوا له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌وته مایه‌وه و پاشه‌كشه‌ی لێ نه‌كرد، به‌ڵام كڵێسای ڕۆژهه‌ڵات جیابووه‌وه و مه‌زه‌وی ئهرسهدۆكسیان دروستكرد، كه به مانای "ئیمانی ڕاست و میانڕه‌و و هه‌ستانه‌وه‌ی ڕاستی دێت".
كاسۆلیكه‌كان كڵێسای خۆیان بۆ باوه‌ڕ و شرۆڤه و لێكدانه‌وه‌كانی پتروسی یاوه‌ر و قوتابی عیسای په‌یامبه‌ر ده‌گه‌ڕێننه‌وه، كه له ئیمپراتۆریه‌تی رۆمانی به نیرۆر ناوی هاتووه، بۆیه كڵێسای كاسۆلیكه‌كان به كڵێسای په‌یامبه‌ر ناوده‌برێ و زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی له پاش عیسای په‌یامبه‌ره‌وه جێماون له‌لای ئه‌و كڵێسایه حه‌شاردراوه و ته‌نیا گه‌وره پیاوانی ڤاتیكان بۆیان هه‌یه بینه‌ری و لێی بكۆڵنه‌وه.
ئه‌و مه‌زه‌وه له ساڵی هه‌زار و 274 به فه‌رمی حه‌وت نهێنی خۆی ڕاگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی مهزهوهكانی تریش شوێنی بكه‌ون و به هه‌له باوه‌ڕ به ئاینه‌كه نه‌كه‌ن، یه‌كێك له‌وانه نهێنی له‌ئاو هه‌ڵكێشانه كه نه‌ریتێكی كریستیانه‌كانه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕ به عیسای په‌یامبه‌ر دێنن و پێوه‌ستی كڵێسا ده‌بن، نهێنی پابه‌ندبوون، ئه‌میش به به‌كارهێنانی زه‌یتی میروونی پیرۆز، كه جۆره زهیتیكه كریستیانه‌كان تایبه‌ت دروستی ده‌كه‌ن، له ڕۆنی مێخه‌ك و گه‌ڵای بۆندار و فستق و دارچینی و زه‌نجه‌فیل و گوێزهیند و زه‌عفه‌ران و ئاوی گوڵ و رێحان و چه‌ندان پێكهاته‌ی تر دروست ده‌كرێ، كاتێك منداڵ له خێزانێكی كریستیان له‌دایك ده‌بێ، ده‌بێ تا حه‌وت ڕۆژ ئه‌و زه‌یته به جه‌سته‌یه‌وه بمێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زه‌یته پیرۆزه بگاته قووڵایی رووح و جه‌سته‌ی منداڵه‌كه، ئه‌وكات به باوه‌ڕدارێكی مه‌سیحی هه‌ژمار ده‌كرێت.
نهێنی خواردن كه جۆره سرووتێكه و تایبه‌ته به دوا ژه‌می ئێواره، بهمشێوهیهك یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ عیسای په‌یامبه‌ر دروست ده‌بێ و نان و شه‌راب ده‌خۆنه‌وه، نهێنی دانپێدانان له كڵێسا گوێ له خه‌ڵكی ده‌گیرێ بۆ ئه‌وانه‌ی تاوان و كێشه‌یه‌كیان ئه‌نجام داوه و دواتر قه‌شه‌ی كڵێساكه دوعای بۆ ده‌كات تا خودا بیبه‌خشێت. نهێنی كهنوت، واتای پیاوی ئاینی كریستیان دێ، كه سێ پله و ئاستی هه‌یه، یه‌كه‌میان ئهپیسكۆیۆس كه وشه‌یه‌كی یۆنانییه و "ئهسقووفیشی پێ ده‌گوترێ و به مانای یاوه‌ر و چاو‌دێر دێ و ئه‌وانه به شوێنگره‌وه‌ی 12 قوتابییه‌كه‌ی عیسای په‌یامبه‌ر داده‌نرێن، دوای ئه‌وان كاهین یان قه‌شه دێ كه یاریده‌ده‌ری ئهسقوفهكانن، ئنجا پله‌ی شه‌ماس دێ، كه پۆستێكی به‌ڕێوه‌بردنی كارگێڕی و به‌جێهێنانی ئه‌رك و پێویستییه‌كانی كڵێسایه، نهێنی دوا ده‌ستلێدان، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن پیاوی ئاینه‌وه ده‌ست به رووخساری مرۆڤی نه‌خۆش به‌ر له‌مردنی داده‌هێنرێ و دوعای بۆ ده‌كرێ، دوا نهێنیش نهێنی هاوسه‌رگیرییه، كه ژن و پیاو به په‌رۆیه‌كی پیرۆز به‌یه‌كتر ده‌به‌سترێنه‌وه و له‌به‌رده‌م قه‌شه به‌ڵێنی هاوژیانی یه‌كتر ده‌ده‌ن و هاوسه‌رگیری له نێوانیان ڕاده‌گه‌یه‌نن.
كاسۆلیكه‌كان له نێوان خۆیشیان دابه‌شبوون و له میسڕ كاسۆلیكه‌كان ڕه‌وتی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه و به كڵێسای قبتی كاسۆلیكی ناوده‌برێ و له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 15یه‌م له مه‌زه‌وی كاسۆلیك جیابوونه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆر هه‌وڵ له‌لایه‌ن كڵێسای ئه‌رسه‌دۆكسه‌كان درا تا بێنه پاڵ مه‌زه‌وی ئه‌وان، به‌ڵام ڕه‌تیان كرده‌وه و خۆیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ باوه‌ڕ و ڕێساكانی سه‌رده‌می ڕۆمانییه‌كان، كاسۆلیكه‌كانی رۆما له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م بۆ په‌كخستنی جیاخوازی قبتییه كاسۆلیكه‌كان زۆرترین موژدهبهخشان و كه‌سانی بانگخوازی ئاینی كریستیانیان ڕه‌وانه‌ی میسڕ كرد، تا خه‌ڵك بۆ كاسۆلیكی ڤاتیكان بگۆڕن و سه‌ره‌نجام خه‌ڵك له قبتییه كاسۆلیكه‌كان هه‌ڵگه‌ڕێنه‌وه، به‌مشێوه‌یه كڵێسای قبیتییهكان گرنگییه‌كی نامێنێت، به‌ڵام هه‌رچه‌ند هه‌وڵیان دا و به‌د رێژایی سه‌ده‌یه‌ك نه‌یانتوانی به‌و ئامانجه بگه‌ن.
پرۆتستانتییه‌كان
به دووه‌م گه‌وره‌ترین مه‌زه‌وی كریستیانه‌كان داده‌نرێ له ڕووی شوێنكهوتنهوه، ژماره‌ی باوه‌ڕدارانی سه‌ر به‌م مه‌زه‌وه به 800 ملیۆن كه‌س ده‌خه‌ملێنرێت، سه‌ره‌تایش له‌سه‌رده‌ستی قه‌شه‌ی ئه‌ڵمانی "مارتن لۆسه‌ر" بڕیاری دروستكردنی بزووتنه‌وه‌یه‌ك درا بۆ خه‌باتكردن دژی په‌شیمانبوونه‌وه‌ی ئیمپراتۆر له‌و چاكسازییانه‌ی كه بڕیاربوو له بواری ئایندا جێبه‌جێیان بكات، پرۆتستانته‌كان دژی هیچ مه‌زه‌وێكی تری كریستیانه‌كان نین، ته‌نیا دژی ئیمپراتۆری ئه‌وكاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ستیان به ناڕه‌زایی و ڕه‌تكردنه‌وه كردووه.
ئه‌و هه‌وڵه‌ی مارتن لۆسه‌ر له كاتێكدابوو، كه كڵێسا به ته‌واوی له ململانێكانی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات تێوه‌گلابوو و گه‌نده‌ڵی دارایی و كارگێڕی له‌ناوی دا بڵاوبووه‌وه و چه‌كی به‌خشین له دنیای دووه‌م له كڵێسا له‌به‌رانبه‌ر پاره‌یه‌كی زۆر دروست ده‌كرا، به‌وهۆیه‌وه ئه‌ڵمانیا بزووتنه‌وه‌یه‌كی چاكسازیخوازی گه‌وره‌ی لێ دروستبوو و دواتر وه‌ك ململانێكاری كڵێسای ڕۆما ناوزه‌دكرا.
هه‌رچه‌ند لیوی ده‌یه‌م پاپای ڤاتیكان له 1521ی زاینی فه‌رمانی ده‌ركرد و مارتن لۆسه‌ری به كه‌سێكی بێباوه‌ڕ ناوبرد و داوای كرد ڕێ نه‌درێ به هیچ شێوه‌یه‌ك پێ بنێته ناو كڵێساوه، به‌هۆی كتێبه‌كانی له‌باره‌ی خوداوه‌ند و شۆڕش و وه‌رگێڕانی ئینجیل له كاتێكدا ده‌بوو له هه‌موو دنیا به لاتینی ئینجل بخوێنرێت، به‌ڵام ئه‌و بێباوه‌ڕه بۆ ئه‌ڵمانی وه‌ریگێڕاوه.
بزووتنه‌وه‌ی چاكسازیخواز پیرۆزی و شكۆمه‌ندی گه‌وره‌یان بۆ كتێبی پیرۆز واته ئینجیل داده‌نا و به‌ڵام هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی پاپا و كریستیانه‌كانیان ڕه‌ت ده‌كرده‌وه، داننیان به هیچ تێكست و فه‌رمانێكی پاپا و گه‌وره پیاوانی ئاینی نه‌نا، نهێنی و بنه‌مای باوه‌ڕی خواردنی نان و شه‌راب له دوا ژه‌می ئێواره‌ی به‌ر له‌وه‌ی ماڵئاوایی له عیسای په‌یامبه‌ر بكرێ و كڵێسای په‌یامبه‌ر كه كاسۆلیكه‌كان به‌وشێوه‌یه ناویان له كڵێساكان نابوو، له‌لایه‌ن پرۆتستانته‌كانه‌وه به ته‌واوی ڕه‌تكرایه‌وه، هه‌روه‌ها ڕێسای شونهكردنی ڕه‌به‌نه‌كان هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و مارتن لۆسه‌ر خۆی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ره‌به‌نێكی پێشوو به‌ناوی كاترینا فون بۆرا كرد،
كڵێسای پرۆتستانتیش بۆ چه‌ندان مه‌زه‌و دابه‌شبووه وه‌كو كڵێسای لۆسه‌ری و ئه‌نجلیكانی و كالڤینییه، ئه‌وان باوه‌ڕیان به ئاوههڵكێشان و هاوسه‌رگیری هه‌یه به‌وشێوه‌یه‌ی كڵێسای كاسۆلیك باسی ده‌كات هه‌یه، پێنج بنه‌ماكه‌ی تریش ڕه‌ت ناكه‌نه‌وه، به‌ڵام دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له كتێبی ئینجیل هیچ یه‌كێك له‌و نهێنییانه باسی لێوه نه‌كراوه.
ئه‌رسه‌دۆكسی
كڵێساكانی ڕۆژهه‌ڵات له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی پێنجه‌می زاینی له كڵێسای ڕۆما جیابوونه‌وه، كاتێك كڵێساكانی میسڕ و ئه‌رمینیا و سووریا و هیند و ئه‌سیوبیا و وڵاتانی تر به كۆده‌نگی له كاسۆلیكه‌كان جودا بوونه‌وه و مه‌زه‌وی تایبه‌ت به‌خۆیان دروستكرد، ئه‌وان له‌وباوه‌ڕه‌دان كه پێویسته تاكه سه‌رچاوه كتێبی
ئینجیل بێ و واز له كتێبه‌كانی تری له‌باره‌ی خواوه‌ند " لاهوت"ی بهێنن، دوای جیابوونه‌وه كڵێسای ڕۆما زۆرترین هێرشی كرده سه‌ر كڵێساكانی ڕۆژهه‌ڵات و زۆرترین تیمی موژده‌به‌خش و بانگخوازی ئاینی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه كرد، به‌ڵام به‌هۆی هاتنی ئاینی ئیسلام و كاریگه‌ری ئه‌وانیش له‌سه‌ر ئه‌رسه‌دۆكسه‌كان نه‌توانرا ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و مه‌زه‌وه دابگرن و په‌شیمانیان بكه‌نه‌وه.
هه‌رچه‌نده ناكۆكییه‌كان له نێوان ئه‌و مه‌زه‌وه له‌گه‌ڵ كاسۆلیكه‌كان به‌رده‌وامی هه‌بوو، كه ژماره‌یان ده‌گاته 60 ملیۆن هاووڵاتی كریستیان، به‌ڵام دواجار ده‌سپێشخه‌ری ئاشتی ڕاگه‌یه‌نرا، دوای ئه‌وه‌ی پاپا فره‌نسیس له 2017 سه‌ردانی میسڕی كرد و له‌گه‌ڵ پاپا توازرۆسی دووه‌م گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن كه ڕێ به گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانه‌كان بۆ لای مه‌زه‌وه‌كان بده‌ن و له ئه‌نجوومه‌نی كڵێساكانی دنیا كڵێسای ڕۆژهه‌ڵاتیش بووه‌وه ئه‌ندام و گرفت و ناكۆكییه‌كان كه‌م بوونه‌وه، به‌ڵام له ڕووی جیاوازییه‌وه، تا ئێسته‌یش هه‌ردوو مه‌زه‌و جیاوازین.