تا ئێسته‌یش دۆناڵد تره‌مپ به هێواشی هه‌نگاو ده‌نێت، به‌ڵام به باوه‌ڕه‌وه قسه ده‌كات و بڕوای ته‌واوی به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی خۆی هه‌یه كه به‌ره‌و به‌ریككه‌وتن له‌گه‌ڵ چینی ڕكابه‌ری واشنتن و ئێرانی هیواخوازی مه‌رگ بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌ڕوات و ده‌یه‌وێ هه‌ژموونی ڕووسیا كه‌متر بكاته‌وه و له یه‌ك كاتیش ئه‌و سێ ئامانجه وه‌دی بهێنێت، به‌ڵام ئایا بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌مه تره‌مپ ستراتیجێكی ڕوون و گه‌وره و تۆكمه‌ی هه‌یه؟
سه‌رۆكی ئێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ یاری دۆمینه وه‌ستاوه‌كانی پاڵ یه‌كتر به هه‌ر سێ كێشه سه‌ره‌كییه‌كه بكات، سه‌ره‌تایش به ته‌قاندنی گولـله به‌ڕووی كۆماری ئیسلامی ئێران، هه‌ردوو وڵاته‌كه‌ی تر به‌دوای یه‌كتر به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، چونكه ناوچه‌كه ده‌خاته نائارامی زۆرتره‌وه كه له ڕووسیا و چینه‌وه نزیكه و هاوپه‌یمان و وڵاتێكی نزیكه له په‌كین و مۆسكۆوه، به‌مشێوه‌یه بڕیاری پایته‌ختێكی تری دنیاش له ژێر هه‌ژموونی چین و ڕووسیا ده‌رده‌هێنێ و ده‌یخاته‌وه ده‌ستی ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا به گشتی.
ئه‌گه‌ر تره‌مپ كش له ئێران بكات، ئه‌وا ئه‌و باره نه‌وته زۆره‌ی تاران بۆ چینی ڕه‌وانه ده‌كات به نرخێكی هه‌رزان كۆتایی دێ و به‌مشێوه‌یه په‌كین یه‌كێك له گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌كانی نه‌وتی له ده‌ست ده‌چێ، بۆیه ده‌بێ به شوێن سه‌رچاوه‌یه‌كی تر بگه‌ڕێ تا نه‌وتی لێ بكڕێ، به نرخی بازاڕ، بۆ به‌رگرتن له‌م ڕووداوه چین به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یه‌وێ پشتیوانی تاران بكات، بۆیه له 2019 سه‌ره‌ڕای سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا به بڕی سێ ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی وزه‌ی ئێران بكات.
جیا له‌وه تره‌مپ شادمانی خۆی ده‌ربڕیوه به‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا چیتر پێویستی به گازی سروشتی ئێران نییه، ناچارن گازی سروشتی به تێچووی زیاتره‌وه له ئه‌مه‌ریكا بكڕن، جیا له‌وه‌یش پلان دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئیسرائیل 30 ملیار مه‌ترسێجا گازی سروشتی له سه‌ره‌تای ساڵی 2025ه‌وه ڕه‌وانه‌ی ئه‌وروپا بكات، ئه‌م پرۆژه‌یه‌یش به ته‌واوی له هه‌ژموون و پێگه‌ی توركیا كه‌م ده‌كاته‌وه، كه ده‌روازه‌ی گه‌یشتنی گازی سروشتی ناوچه‌كه بوو بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئیسرائیل وه‌ك ده‌روازه‌ی جێگره‌وه و سه‌ره‌كی دێته ناو ململانێكه‌وه، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن ئه‌وروپاوه پێشوازی لێ ده‌كرێ، چونكه هیچ یه‌كێك له وڵاتانی ئه‌وروپا نایانه‌وێ توركیا تاكه ده‌روازه و ناوه‌ندی هاورده‌كردنی گازی سروشتی بێ بۆ وڵاته‌كانیان.
له‌باره‌ی كاریگه‌ری دوای ته‌قانی گولـله به‌ڕووی ئێران پێگه‌ی "
ناشناڵ ئنتێرست" نووسیویه‌تی، كاتێك دۆخی ئێران تێكده‌چێ و ئارامی ناوچه‌كه ده‌شێوێ، دووباره كێشه له وڵاتانی باشووری قه‌وقاز و ده‌وروبه‌ری ده‌ریای قه‌زوین دروست ده‌بێ، به‌وشێوه‌یه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ تا ئه‌و كاته له ڕێككه‌وتنی مووشه‌كی ئه‌تۆمی مه‌ودا مام ناوه‌ند بكشێته‌وه، له وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ڕووسیا وه‌كو جۆرجیا به‌هێزترین سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی و مووشه‌كی پێشكه‌وتوو دابنێت.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه تره‌مپ هه‌ڵبژاردنی خولی نوێی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكای له پێشه و پێویستی به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی و سیاسییه، ئه‌مه‌یش پێشبینی ده‌كرێ ته‌نیا چانسی تره‌مپ بێ، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر كورسی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگرێته‌وه، بۆیه تره‌مپ ده‌ركردنی ئێرانی له سووریا به ئیسرائیل و سعوودیه سپاردووه و خۆی ده‌یه‌وێ یارییه گه‌وره‌كه به‌ڕێوه ببات كه له‌گه‌ڵ چین و ڕووسیایه و ئێران وه‌ك كارتێكی یاری كردن به‌كارده‌هێنێت.
سه‌رجه‌م جموجۆڵه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه تره‌مپ نیازی هێرشێكی سه‌ربازی هه‌یه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش له ماوه‌ی ڕابردوو پۆمپیۆ گه‌یشته قه‌ته‌ڕ و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته گه‌یشته ڕێككه‌وتن كه ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته زۆر زیاد بكات، ئه‌مه ته‌نیا بۆ ئه‌گه‌ری هێرشه بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران، ده‌نا هیچ هۆكارێكی تر نییه تا ئه‌مه‌ریكا هێز بنێرێته كه‌نداوه‌وه.
ئێران وه‌ك به‌رپرسانی خۆیشیان باسی لێوه ده‌كه‌ن، له ته‌نگژه‌ی ئابووریدایه و جیا له‌وه تره‌مپ نایه‌وێ هێزه‌كان له عێراق و ئه‌فغانستانیش بكشێنه‌وه، به‌م دواییه گوتی، ئه‌گه‌ر تاڵیبان و ئه‌فغانستانیش بگه‌نه ڕێككه‌وتن له ئه‌نجامی دانوستاندنه‌كان، ئه‌وا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان ده‌مێننه‌وه، ئه‌مانه به‌ڵگه‌ی ڕوونن و هۆكاری مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیشی له عێراق بۆ چاودێریكردنی ئێران گه‌ڕانده‌وه و ڕاستگۆیانه بۆچوونه‌كانی ده‌رده‌بڕی.
گۆڤاری ناشنال ئنتێرست نووسیویه‌تی، به‌شێكی تری پلانه‌كه‌ی تره‌مپ ئه‌وه‌یه، له كاتی دانوستاندن و گفتوگۆكانی نێوان حكوومه‌تی ئه‌فغانستان و تاڵیبان كه نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكایش تێیدا به‌شدار ده‌بێ، واشنتن تاڵیبان هان ده‌دا كه له ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئێران په‌شیمان ببێته‌وه، كه بوونه‌ته به‌ربه‌ستێك له گه‌یشتنی چه‌كدارانی داعش بۆ سنووری كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌مشێوه‌یه ده‌یه‌وێ هه‌ڕه‌شه‌ی داعش و هێرشی ئه‌و گرووپه بۆ سه‌ر ئێران زیاد بكات و هانی عه‌ره‌به‌كانی ئه‌هواز و كوردیش بدات ڕووبه‌ڕووی تاران ببنه‌وه.
هه‌رچه‌نده له به‌غدایش ده‌نگی ناڕه‌زایی دژی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و قسه‌كه‌ی تره‌مپ له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی بۆ چاودێری ئێران، لێ كه‌وتووه‌ته‌وه. به‌ڵام واشنتن بۆ ئه‌مه‌یش بێباكه و به‌رده‌وام كارتی كوردستانی له‌به‌رده‌سته و هه‌میشه وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك به ڕووی سیاسییه‌كانی عێراق به‌كاری ده‌هێنێت، كه ئه‌گه‌ر پابه‌ندی خواسته‌كانی نه‌بن، ئه‌وا به ته‌واوی پشتیوانی كوردستان ده‌كات تا سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یه‌نێت.
جیا له‌مانه‌یش ئه‌مه‌ریكا پێویستی به توركیایه وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ری ناوچه‌كه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران، بۆ ئه‌مه‌یش ده‌یه‌وێ كێشه‌كانی خۆی له ڕێی سه‌رۆك بارزانییه‌وه له‌گه‌ڵ توركیا چاره‌سه‌ر بكات و هه‌ڵوێستی خۆی هاوڕای هه‌ڵوێستی بارزانی لێ ده‌كات له‌سه‌ر پرسی په‌كه‌كه له باكور و په‌یه‌ده‌یش له ڕۆژئاوای كوردستان. تا پێوه‌ندییه ستراتجییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا ئاسایی بكاته‌وه. بارزانییش له‌و نێوه‌نده‌دا ڕۆڵی كاریگه‌ر ده‌گێڕێ، پێگه‌ی سیاسی له ناوچه‌كه زۆر گه‌وره‌تر ده‌بێ، ڕۆڵی له چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سووریایش ده‌بێ، دوای ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سووریا داوایان لێ كرد، یارمه‌تییان بدات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌ی سووریا.
ئه‌مه ستراتیجه گه‌وره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپه و تا ئێسته به ڕوونی ڕانهگهیهنراوهكه و تره‌مپ ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ یاریكه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان بچێته مه‌یدانه‌وه و یاریزانه بێ به‌هاكانی وه‌كو ئه‌سه‌د و سووریا په‌راوێز ده‌خات، چونكه دڵنیاییه به خستنی ئێران، هه‌م ڕووسیا و هه‌م چین تووشی گورزی كوشنده ده‌كات و سه‌ره‌نجام سووریایش ده‌بێته‌وه شوێن و پێگه‌ی ئه‌و.
راپۆرته‌كه له‌لایه‌ن نادانا فریدریخسۆن نووسراوه و بڵاوكراوه‌ته‌وه.