به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌ندووقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى راى گه‌یاند، زۆربه‌ى پرۆژه ئابوورییه‌كانى وڵاتانى عه‌ره‌بى له ئاستى بچووك و مامناوه‌ندن و بانكه‌كانیش له %7 كه‌متر قه‌رز به‌م پرۆژانه ده‌ده‌ن.
كریستین لاگارد به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌ندووقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى له گوتارێكدا كه له
كۆنگره‌ى جیهانى حكوومه‌ته‌كان له دوبه‌ى، ره‌خنه‌ى له وڵاتانى عه‌ره‌بى گرت.
لاگارد ده‌ڵێ "پڕۆژه‌ى بچووك و مامناوه‌ند له %96 كارى ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌نوێنن كه له وڵاتانى عه‌ره‌بى تۆمار كراون" له باره‌ى پێدانى قه‌رز و پاره‌داركردنى ئه‌م پڕۆژانه‌یش ده‌ڵێ "هه‌لى پاره‌داركردنى ئه‌م پڕۆژه بچووك و مامناوه‌ندانه له‌وڵاتانى عه‌ره‌بى له‌سه‌ر ئاستى دنیا له نزمترین ئاستن ته‌نانه‌ت ئاستى پاره‌داركردنى ئه‌م پرۆژانه له‌لاى بانكه‌كانه‌وه له %7 تێپه‌ڕ ناكات".
كریستین لاگارد له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى له كۆنگره‌كه‌ى حكوومه‌ته‌كان كه له دوبه‌ى به‌ڕێوه‌چوو دووپاتى كرده‌وه به‌هۆى پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆجیا گۆڕانكارى له ئاینده‌ى پیشه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت، به‌تایبه‌تى بۆ ژنان. داوایشى له حكوومه‌تانى عه‌ره‌بى كرد كه رێوشوێنى پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌نگارى گه‌نده‌ڵى ببنه‌وه و ئاستى شه‌فافیه‌ت له‌كاره‌كانیان به‌رزبكه‌نه‌وه.