ئەو شتانەی كار دەكەنە سەر دڵی مرۆڤ و پێویستە وریایان بێت

:: PM:09:38:10/02/2019 ‌

دڵی مرۆڤ ئەو ترومپایەیە كە بەدرێژایی ژیان لێ دەدات و هەبوونی كێشە لە كاركردنی یان وەستانی واتە وەستانی ژیان، بۆیە پێویستە بە تەندروست بیهێڵیتەوە، كە رەنگە ئەوانەیش بە چەند هەنگاوێكی ئاسان بكرێت.

*كۆلیسترۆڵ، جۆرە زیانبەخشەكەی دەبێتە هۆی داخرانی خوێنبەری دڵ و مەترسی دڵە نۆرە و دەڵتەی مێشك زیاتر دەكات، بۆیە پێویستە بە بەردەوام پشكنینی خوێن بكەیت بۆ زانینی ئاستی كۆلیسترۆلی زیانبەخش و گۆڕینی خۆراكت بۆ ئەو مەبەستە.

 *تێكڕای لێدانی دڵ، لەكاتی حەسانەوە و رێستدا تێكڕای لێدوانی دڵ لە نێوان 60-100 ترپەیە لە خولەكێكدا، بەڵام بەهۆی ماندووبوون و هۆڕمۆن و دەرمانەوە زیاتر دەبێت، بۆیە بە بەردەوام پێوانەی لێدانی دل لە كاتی حەسانەوە بكە.

*راهێنانی وەرزشی، واتە راهێنان لە هەوای كراوە و باشتركردنی توانای بەرگەگرتنی دڵ، چونكە دابەزینی توانی دڵ و هەناسەدانی مرۆڤ بەهۆی وەرزش نەكردنەوە لە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێن و مردن نزیكت دەكەنەوە. بۆیە ئەو وەرزشانە بكە و لەو كێشە و لە شەكرە و ئەلزەهایمەر و چەند جۆرێكی شێرپەنجەیش خۆت بەدوور بگرە. 

*فشاری خوێن، واتە بكوژی بێدەنگ بەهۆی نەبوونی نیشانەی دیاریكراو، بۆیە ئەگەر بێ چاودێری هێشتتەوە دەبێتە مەترسییەكی گەورە بۆ توشوبوون بە نۆرەی دڵ و سەكتەی مێشك و پەككەوتننی دڵ. بۆیە بە بەردەوام ئاگەداری پێوانەی فشاری خوێنت ببە.

*ئاستی شەكرەی خوێن، بەپێی كات و ژەمی خواردن ئاستەكەی دەگۆڕێت، بۆیە ئاستی زۆر بەرز و زۆر كەم كارت لێ دەكات و تووشی سەرسووڕان و گێژبوونت دەكات و زیانت پێ دەگەیەنێت، بۆیە پێویستە خۆت لە قەڵەوی و كەمچالاكی دوور بخەیتەوە و پێڕەوی سیستەمێكی تەندروستی خۆراك بكەیت و وەرزش بكەیت.

تیرەی ناوقەد، شارەزایان دەڵێن، باشترین رێگە بۆ پێوانەی چەوری لەش، پێوانەكردنی ناوقەدی مرۆڤە و ئەوانەی چەوری زیاتر لە دەوری ورگیان هەڵەگرن، زیاتر تووشی نەخۆشیەكانی دڵ و شەكرە دەبنەوە، بۆیە پێویستە بە بەردەوام پێوانەی تاوقەدت بكەیت و ئەگەر زانیت چەوری زۆرت هەیە پەنا بۆ وەرزشكردن و سیستەمی تەندروستی خۆراك ببە.

*مێژووی تەندروستی خێزان، پێویستە ئەوە بزانیت ئاخۆ كەسێك لە خێزانەكەت نەخۆشیان هەیە و بۆ پزیشكی باس بكەیت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل