هاوشێوەكەی سەعدی پیرە لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكان دۆزرایەوە

:: AM:09:09:11/02/2019 ‌
جێگری سەرۆكی حكوومەت و كوڕی سكرتێری كۆچكردووی یەكێتی لە پەیامێكی بڵاوی كردووەتەوە كە كەسێك هەیە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكانی هاوشێوەی سەعدی پیرەی گوتەبێژی حزبەكەیەتی.

ئەمڕۆ دووشەم 11ـی شوبات، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكوومەت و كوڕی جەلال تاڵەبانی سكرتێری كۆچكردووی یەكێتی لە تویتێكی لە تویتەر نووسیویەتی، كۆنفرانسی رۆژنامەوانی ساری (راهێنەری چێڵسی) وەك كۆنفرانسە رۆژنامەوانییەكانی كاك سەعدی (گوتەبێژی یەكێتی) سەرنجڕاكێش دەبێت، بمبوورە كاك سەعدی خۆشم دەوێی، بەڵام نەمتوانی ئەوە نەڵێم.

ئەو پەیامەی قوباد تاڵەبانی لە كاتێكدایە شەوی ڕابردوو یاریی لووتكەی خولی ئینگلیزی هەبوو لە نێوان یانەی چێڵسی و مانچستەر ستی كە یانەكەی شاری مانچستەر بە شەشی گۆڵی بێ بەرانبەر لە یانەی چێڵسی بردەوە.

قوباد تاڵەبانی بەردەوام تویت دەنووسێت و هەندێك جار ناڕەزایەتی زۆر هەبووە لەسەر تویتەكانی و ناچار بووە ڕوونكردنەوە بدات لەسەری.



وشە - رامیار جەواد