بەرشەلۆنە و ئەتلەتیك بیلباو یەكسان بوو

:: AM:09:34:11/02/2019 ‌

یانەی بەرشەلۆنەی پێشەنگی یانەكانی خولی ئیسپانیا شەوی رابردوو بەرامبەر یانەی ئەتلەتیك بیلباو یەكسان تووشی یەكسان بوو.

درەنگانی شەوی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە لە گەڕی 23ی خولی پلە یەكی ئیسپانیا لەنێو یاریگەی سان مامیس بووە مێوانی یانەی ئەتلەتیك بیلباو و هەردوو یانەكەش یەكسان بوون.

یانەی بەرشەلۆنە لە یارییەكەدا نەیتوانی ئەو ئاستە پێشكەش بكات كە لێی چاوەڕوان دەكرا و نەیانتوانی هیچ جارێك تۆڕی گۆڵی یانەی ئەتلەتیك بیلباو بهەژێنن.

لەبەرامبەریشدا یاریزانانی یانەی ئەتلەتیك بیلباو چەندان جار مەترسییان خستە سەر گۆڵی یانەی بەرشەلۆنە، بەڵام تیر شتیگنی گۆڵپارێزی ئەڵمانی تا دواساتەكان توانی بەرگری بكات و گۆڵی تیپەكەی بە خاوێنی رابگرێ.

لە یارییەكەدا ئۆسكار دی ماركۆسی بەرگریكاری یانەی ئەتلەتیك بیلباو لە خولەكی 91 دووەم كارتی زەردی وەرگرت و بەمەش بە كارتی سوور كرایە دەرەوە.

بەم یەكسانبوونە یانەی بەرشەلۆنە ژمارەی خاڵەكانی بوون بە 51 خاڵ و هەر لە پێشەنگی یانەكانی خولی ئیسپانیا مایەوە بە جیاوازی 6 خاڵ لەگەڵ نزیكترین ركابەری كە یانەی ریال مەدریدە و 45 خاڵی هەیە، یانەی ئەتلەتیك بیلباوش بە 26 خاڵ لە ریزبەندی 14ی یانەكات جێگیر بوو.

ئەنجامی یارییەكانی تری دوێنێ شەمووی گەڕی 23ی خولی ئیسپانیا بەمشێوەی خوارەوە بوو:-

لیگانیس 3-0 ریال بیتیس

ڤالێنسیا 0-0 ریال سۆسیداد

سڤیلییە 2-2 ئیبار




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م