گەنجێك گیرا كە هەڕەشەی لە كچان دەكرد

:: AM:09:46:11/02/2019 ‌
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ژنان لە هەولێر ئاشكرای دەكات، گەنجێكیان گرتووە كە هەڕەشەی ئابڕووبردنی لە كچان دەكرد و چەندان وێنەی كچانی لەناو مۆبایلەكەی هەبوو و لە بەرانبەردا پارەی وەردەگرت.

ئەمڕۆ دووشەم 11ـی شوبات، بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی ژنانی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، لە شەوی رابردووەوە تا سەعات ١١ی پێش نیوەڕۆی دوێنێ‌ دوای داڕشتنی نەخشەیەكی لەسەرخۆ، توانرا یەكێك لەو گەنجە سەرەڕۆیانە بگرن كە لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووكەوە هەڕەشەی ئابڕووبردنی لە كچان و ژنان دەكرد.

توندوتیژی ژنانی هەولێر ئاشكرای كردووە، توانرا لەلایەن نووسینگەی قەڵای سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە هەولێر بەپێی پلانێكی داڕێژراو بیگرن و لە پشكنینی مۆبایلەكەی دەركەوت كە وێنەی چەندان ژنی تری لای خۆی سەیڤ كردووە تا یەك یەك هەڕەشەیان لێ بكات.

ئاماژە دراوە، ئەو گەنجە كە ماوەیەكە ژنی مارە كردووە و تا ئێستە نەیگواستووەتەوە، دەستی داوەتە ئەو كارە قێزەونە بێ ئەوەی هاوسەرە مارەكراوەكەی بزانێ كە ئەو گەنجە خەریكی ئەو جۆرە كارانەیە، هەروەها بە گوتەی باوكی كوڕەكە زانیویانە كوڕەكەیان سەرەڕۆیە، بۆیە ژنیان بۆ هێناوە تا كورد گوتەنی دامەزراوبێ.




وشە - رامیار جەواد