ئەگوێڕۆ ناوی چووە نێو مێژووی خولی ئینگلیزی

:: PM:12:49:11/02/2019 ‌

سێرجیۆ ئەگوێڕۆی هێرشبەری ئەرجەنتینی و یانەی مانچستەر سیتی ناوی چووە نێو مێژووی خولی نایابی ئینگلیزییەوە بەهۆی تۆماركردنی ئەو 3 گۆڵی لە یارییەكەی شەوی رابردوو بەرامبەر یانەی چێڵسی تۆماری كرد.

شەوی رابردوو یانەی مانچستەر سیتی لە گەڕی 26ی خولی نایابی ئینگلیزیدا لەنێو یاریگەی ئیتیحاد بە ئەنجامێكی گەورە و 6 گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی چێڵسی بردەوە.

لە یارییەكەدا ئەگوێڕۆ توانی 3 گۆڵ (هاتریك) لە خولەكانی 13 و 19 و 56 تۆمار بكات.

ماڵپەڕی (ئۆپتا)ی جیهانی بڵاوی كردەوە: بە تۆماركردنی ئەم ئەم سێ گۆڵە ئەگوێڕۆ توانی ژمارەی گۆڵەكانی لەگەڵ یەك یانەدا لە 200 تێپەڕێنێ و بەمەش ناوی چووە نێو مێژووی خولی نایابی ئینگلیزییەوە.

ئەگوێڕۆ بووە شەشەم یاریزان لە مێژووی خولی نایابی ئینگلیزی گۆڵی ژمارە 200 تێپەڕێنێ، شەش یاریزانەكەش برێتین لەمانەی خوارەوە:-

واین رۆنی لە یانەی مانچستەر یونایتد

رایان گیگیز لە یانەی مانچستەر یونایتد

تێری هێنری لە یانەی ئارسناڵ

فڕانك لامپارد لە یانەی چێڵسی

ستیڤن گیرارد لە یانەی لێڤەرپوول

سێرجیۆ ئەگوێڕۆ لە یانەی مانچستەر سیتی




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م