لەسەر ساختەكردنی ستیكەری دەرمان ڕوونكردنەوە دەدرێت

:: PM:01:28:11/02/2019 ‌

بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی دەرمان لە هەرێمی كوردستان لەسەر ساختەكردنی ستیكەری دەرمان ڕوونكردنەوە بڵاو دەكاتەوە و ئاشكرای دەكات ساختە ناكرێت.

ئەمڕۆ دووشەم 11ـی شوبات، بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی دەرمان لە هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، بەڕێوبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان توانیویەتی پێش بە حاڵەتی نەخوازراوی ساختەكردنی ستیكەری دەرمان (لەزگەی دەرمان) بگرێت بەمەبەستی پاراستنی كوالێتی دەرمان و ڕێگریكردن لە هەر جۆرە خرووقات و تەزویرێكی ڕێكخراو كە بۆ ستیكەری سەر دەرمانە پشكنراو و كۆنتڕۆڵكراوەكان بكرێت.

ئاماژە دراوە، ستیكەری سەر ئەو دەرمانانەی كە لە بەڕێوبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان پشكنینیان بۆ دەكرێت ساختە ناكرێت، چونكە ستیكەری هەر دەرمانێك ناوی دەرمانەكە و كۆمپانیای هاوردەكار و ژمارەی تایبەتی KMCA و ژمارەی باچی دەرمانەكە و باركۆدی تایبەتی لەسەرە كە ژمارەی ڕێپێدانی دەرمانەكە و مێژووی بەسەرچوونی تێدایە، ئەمەش وا دەكات هەر حاڵەتێكی ساختەكردن بەئاسانی ئاشكرا بكات.

ئاشكرا كراوە، بوونی دوو بڕی شێوە پیتی S لەسەر ستیكەری كوالیتی كۆنتڕۆڵ كە بەهیچ جۆرێك ساختە نابێ، هەروەها ڕووی ستیكەرەكە بە توندی دەنووسێت بە ڕووی پاكێتی دەرمانەوە كە ئەوەش قورس دەبێت بۆ لێكردنەوەی ستیكەرەكە.

لە كۆتایی ئاماژە دراوە، هەر ستیكەرێك بۆ یەك دەرمانە، كە سەیركردنی لەڕێی تیشكی X_ray  واژووی وەزیری تەندروستی و لۆگۆی KMCA و ئاڵای كوردستانی لەسەرە، بەهیچ جۆرێك ستیكەری ساختە ئەوەی لەسەر چاپ ناكرێت، چونكە چاپكردنی ستیكەرەكە زۆر تایبەتە.



وشە - رامیار جەواد