كۆمه‌ڵگای سیریی سه‌ر به شاره‌دیێ شێلادزێ له شارۆكه‌ى ئامێدى، زیاتر له 15 هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌ژین، به‌ڵام تا ئێسته شاره‌وانى تایبه‌ت به‌خۆی نییه، كه ئه‌مه‌ش به پێی هه‌موو مه‌رجه‌كان مافی خۆیه‌تی هه‌یبێت.
كه‌مال ره‌شید هاووڵاتییه‌كى كۆمه‌ڵگاى سیرییه یه به"وشه"ى گوت: له ساڵى 1976 كۆمه‌ڵگاكه له ئه‌نجامى گواستنه‌وه‌ى گونده‌كانى نێروه و رێكان له لایه‌ن ڕ‌ژێمى به‌عسه‌وه به پاساوى پاراستنى سنوور دروستكراوه، ئێسته زیاتر له 15 هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌ژین.
زیاتر گوتی: بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ر كارێك كه پێوه‌ندى به شاره‌وانى هه‌بێت، ده‌بێت سه‌ردانى شاره‌دیێ شیلادزێ بكه‌ین چونكه تا ئێسته شاره‌وانیمان نییه، ئه‌گه‌ر شاره‌وانى دروست بكرێت ئه‌وا خزمه‌تگوزارى زیاتر بۆ كۆمه‌ڵگاى سیری ده‌كرێت و ئێمه‌ش به ئاسانتر ده‌توانین و كاروبارى خۆمان ئه‌نجام بده‌ین.
هه‌ندێ ناوچه‌ى ئامێدى زور بچووكه كه‌چی جیا له‌وه‌ی شاره‌وانى خۆی هه‌یه كراوه به شارهدیش، بو نموونه بامه‌ڕنێ كه‌متر له سێ هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌ژین، كه‌چی شاره‌وانى تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه و ته‌نانه‌ت به‌رێوه‌به‌رایه‌تى شاره‌دیێ هه‌یه. ئه‌مه‌ش وای كردووه هاووڵاتییانی كۆمه‌ڵگای سیری زیاتر سووربن له‌سه‌ر دروستكردنی شاره‌وانیی تایبه‌ت به كۆمه‌ڵگاكه‌یان.
ئیسماعیل موسته‌فا قایمقامى شارۆكه‌ى ئامێدى به "وشه"ى گوت: سیری گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵگاى پارێزگاى دهۆكه و زیاتر له 15 هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌ژین و مافى خۆیه‌تى شاره‌وانىی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێت.
زیاتر گوتی: هه‌ر شوێنێك ژماره‌ى دانیشتوانی له سه‌روى سێ هه‌زار كه‌س بێت ئه‌وا پێویسته شاره‌وانیی هه‌بێت، پێشتر كۆمه‌ڵگاى سیریی شاره‌وانى هه‌بووه، به‌ڵام دواتر خرایه سه‌ر شاره‌وانى شێلادزێ به‌مه‌ش كاروبارى هاووڵاتییان ئه‌سته‌م بووه، بویه ئێمه جارێكى تر كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین كه جارێكى تر بۆی دانرێته‌وه.
جگه له كۆمه‌ڵگای سیری، كۆمه‌ڵگاى بریفكاى سه‌ر به شاره‌دیێ كانى ماسێش شاره‌وانى نیه.
ئامێدى/ نه‌وزاد هلۆرى