هه‌ر له‌كاتى گه‌یشتنى محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران بۆ لبنان راى گه‌یاند وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌یه چه‌ك به لبنان بدات، ئه‌و لێدوانه‌ى زه‌ریف هه‌ر یه‌كسه‌ر راگه‌یاندنى وڵاتانى عه‌ره‌بى ورژواندن و پرسیارى ئه‌وه‌ى دروست كرد، له به‌رانبه‌ر چى ئێران چه‌ك به لبنان ده‌دات؟
دوێنێ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران به‌سه‌ردانێك گه‌یشته لبنان وبڕیاره سه‌ردانه‌كه‌ى دوو رۆژ بخایه‌نێ، ئه‌و سه‌ردانه‌ى زه‌ریف له كاتێكدایه هه‌فته‌یه‌ك نابێت حكوومه‌تى نوێى لبنان پێكهێنراوه، ئه‌مه‌یش دواى چاوه‌ڕوانییه‌ك بوو كه زیاتر له هه‌شت مانگى خایاند. جه‌واد زه‌ریف هه‌ركه گه‌یشته لبنان به لێدوانێكى سه‌رنجى میدیاى عه‌ره‌بى و دنیاى راكێشا كاتێك ئاماده‌یى وڵاته‌كه‌ى نیشاندا له پێدانى چه‌ك، زه‌ریف دووپاتیشى كرده‌وه كه زیاتر له بۆنه‌یه‌ك ئێران ئاماده‌یى نیشان داوه چه‌ك به لبنان بدات و بۆئه‌وه‌یش چاوه‌ڕوانى ئاره‌زووى ئه‌م وڵاته ده‌كات.
له‌مانگى ئایار/ مایۆى ساڵى 2018 له لبنان هه‌ڵبژاردنێك به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام ئه‌م وڵاته تا هه‌فته‌ى رابردوو نه‌یتوانى حكوومه‌تى پێكبهێنێ، بۆیه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران یه‌كێك له وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ناوچه‌كه ده‌بێت كه زۆر زوو له‌گه‌ڵ پێكهێنانى حكوومه‌ت ده‌گاته به‌یرووتى پایته‌خت. له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران گوتى "ئێمه به دوو ئامانج سه‌ردانى لبنانمان كردووه، یه‌كه‌میان راگه‌یاندنى هاوكارى و پشتگیرییه بۆ لبنان، دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه كۆمارى ئیسلامى ئێران رای ده‌گه‌ینێ له هه‌موو بواره‌كان ئاماده‌یه هاوكارى لبنان بكات".
دواتریش باسى له ئاماده‌یى وڵاته‌كه‌ى كرد بۆ پێدانى چه‌ك به لبنان، كه ئه‌مه‌شیان كاردانه‌وه‌ى جیاجیاى لێ كه‌وته‌وه، له راپۆرتێكى ماڵپه‌ڕى
ئیلاف پرسیارى ئه‌وه كراوه له پێناو چى ئێران چه‌ك به لبنان ده‌دات؟ ئیلیاس حه‌نا شاره‌زا له بوارى ستراتیجى به ئیلافى گوتووه "هه‌میشه چه‌ك بۆ لبنان دێت له‌مه‌یان كێشه‌مان نییه، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ى باس له پێداویستى سوپا بكه‌ین بۆ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى ده‌بێت بپرسین، ئایا ستراتیجى چییه بۆ ئه‌م سوپایه، به بێ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م ستراتیجییه ناتوانین قسه له سه‌ر چه‌كداركردن بكه‌ین".
ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى ستراتیجى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، كاتێك باس له چه‌ك و ئێران ده‌كرێت له پێشینه‌ى بابه‌ته‌كان ده‌بێت باس له حزبوڵا بكرێت، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه چه‌كى پێ ده‌درێت. لێدوانه‌كه‌ى زه‌ریف له ئاستى ناوخۆى لبنان له‌لایه‌ن سیاسییه‌كانى ئه‌م وڵاته‌وه رووبه‌ڕووى ره‌خنه بووه‌وه.
ئیلى مه‌حفووز سه‌رۆكى حه‌ره‌كه‌ى ته‌غیرى لبنانى له په‌یامێك كه ئاراسته‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران كردووه دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر ئێران ئاماده‌یه هاوكارى لبنان بكات، ئه‌وا به‌ر له‌هه‌موو شتێك هاوكارییه‌كانى بۆ حزبوڵاى لبنانى رابگرێت، مه‌حفووز په‌یامه‌كه‌ى له رۆژنامه‌ى
موسته‌قبه‌لى لبنانى بڵاوكراوه‌ته‌وه و ده‌ڵێ " بۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئه‌گه‌ر ئێوه ئاماده‌ن هاوكارى لبنان بكه‌ن و وه‌ك ده‌ڵێن ئێمه چاوه‌ڕوانى قسه‌ى لبنانییه‌كان ده‌كه‌ن، بابه‌ته‌كه زۆر له‌وه ساده‌تره كه ئێوه پێشبینى ده‌كه‌ن، ته‌نیا ئه‌وه‌یه پێدانى چه‌ك به حزبوڵاى لبنانى بوه‌ستێنن".
دواى پێكهێنانى حكوومه‌تى لبنان ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى په‌یامێكى ئاراسته‌ى حكوومه‌تى نوێى لبنان كرد و داواى لێ‌كرد چه‌ك له‌ده‌ستى گرووپ ومیلیشیاكان وه‌ربگرێته‌وه و ته‌نیا چه‌ك به‌ده‌ستى سوپاوه بێت، ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كه پێشتریش بڕیارى له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت ده‌ركردووه، دووپاتى كرده‌وه ئه‌نجوومه‌نه‌كه ته‌نیا سوپاى لبنان وه‌ك هێزێكى راسته‌قینه ده‌ناسێ.
كه‌چى جیا له لێدوانه‌كه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لبنان، ئه‌وه‌ى زیاتر لبنانییه‌كانى جاڕس كردووه، ئه‌و لێدوانه‌ى حه‌سن نه‌سڕوڵای ئه‌میندارى گشتى حزبوڵایه كه گوتوویه‌تى حزیوڵا ئاماده‌یه چه‌ك سوپاى لبنان بدات به تایبه‌تى له بوارى مووشه‌كى به‌رگرى ئاسمانى. زۆرێك له‌و به‌رپرسانه‌ى لبنان كه وه‌ڵامى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران و حزبوڵایان داوه‌ته‌وه دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، مه‌سه‌له‌ى كڕینى چه‌ك راسته‌وخۆ پێوه‌ندى به بڕیارى ستراتیجى ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌یه و ده‌وڵه‌تیش تاكه لایه‌نه كه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌دات.
حزبوڵاى لبنانى میلیشیایه‌كى شیعه‌یه له لبنان و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هاوكارى ده‌كرێت، ئه‌م هێزه له‌باشوورى لبنان كارایه و بۆ یه‌كه‌مجار له‌ساڵى 1982 دامه‌زراوه و ئێسته له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵاوه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت. حزبوڵاى لبنانى له چه‌ندان وڵاتى رۆژئاوا وه‌ك رێكخراوى تیرۆریستى ناوى ده‌برێت و تا ئێسته به‌چه‌ندان تاوانى وه‌ك ده‌ستوه‌ردان له‌كاروبارى وڵاتان و پێشیلكردنى یاساكانى لبنان و سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته، جیا له‌مه‌ش به بازرگانیكردن به چه‌ك و مادده هۆشبه‌ره‌كان و سپیكردنه‌وه‌ى پاره تۆمه‌تبار ده‌كرێت.