میری ئێزیدیان دیار دەكرێ‌

:: PM:03:26:11/02/2019 ‌
ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزیدی بەناوی هەموو ئێزیدییەكانەوە وێڕای سەرەخوشی لە كەسوكاری میری ئێزیدییەكان، سوپاسی هەموو خەڵكی كوردستانیان كرد بە هەموو پێكهاتە ئاینی و نەتەوەییەكانی كوردستان و دنیا بۆ بەشداری لە پرسەی میر تەحسین بەگ.

میر تەحسین سەعید عەلی بەگ میری ئێزیدییەكانی كوردستان و دنیا لە 15ی ئاب/ ئۆگستسی 1933 لە شارەدێی باعەدرێی سەر بە شارۆكەی شێخان لە دایك بووە، 15 ڕۆژ دوای مردنی سەعید عەلی بەگی باوكی لە هاوینی 1944، لەلایەن میان خاتوونی داپیریەوە وەك میری ئێزیدییەكانی دنیا كاندید كراوە و لە جڤاتی روحانی ئێزیدییان بە كۆی دەنگ وەك میر پەسەند كراوە و تا مردنیشی وەك میری ئێزیدییان لە دنیا ماوەتەوە. ڕۆژی دووشەم 28ـی كانوونی دووەم كۆچی دوایی كرد.

كەریم سلێمان ئەندامی ئەنجوومەنی رۆحانی ئێزدی لە كونگرەیەكی رۆژنامەوانی رای گەیاند، ئەمڕۆ سەعات شەشی ئێوارە پرسەی میر تەحسین بەگ میری ئێزدییەكانی كوردستان و عێراق و دنیا كوتایی دێت، دواتر هەر كەس و لایەنێت دەتوانن بچنە سەر كارەكانی خۆیان.

ئەوە لەكاتێكدایە كە بڕیاروایە بەمزووانە كۆبوونەوەیەكی گرنگ لەبارەی شوێنگرەوەی میر تەحسین بەگ بكرێت بو ئەوەی كە میرێكی تر دابنرێت. هەروەك چاوەڕوان دەكرێ‌ زیاتر لە كاندیدێك هەبێت.

دهۆك/ نەوزاد هلۆری




وشە - سه‌رخێڵ هاشم