عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڕیارى داوه 100 باره‌گاى میلیشیاكان له شارى به‌غدا دابخرێن.
دوا به‌دواى ئه‌وه‌ى رۆژى هه‌ینى رابردوو باره‌گایه‌كى میلیشیاى ئهبوفهزلى عه‌باس له به‌غدا له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبییه‌وه داخرا و سه‌ركرده‌ى میلیشیاكه گیرا، ئه‌مڕۆ سه‌ركرده‌یه‌كى حه‌شدى شه‌عبى ئاشكراى ده‌كات، ئه‌و داخستنه له‌سه‌ر بڕیارى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران بووه.
موعین كازمى سه‌ركرده له میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى له
لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى ده‌كات، بڕیارى داخستنى باره‌گاى لیواى ئهبوفهزلى عه‌باس و گرتنى ئه‌وس خه‌فاجى سه‌رۆكى میلیشیاكه به بڕیارى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران بووه.
دواتریش كازمى ده‌ڵێ " 100 باره‌گاى تر هه‌ن له‌لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه به‌كارده‌هێنرێن و خۆیان به حه‌شدى شه‌عبى ده‌ناسێنن، هه‌ر هه‌موویان داده‌خرێن".
رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڵیان كووتایه سه‌ر باره‌گاى ئهبوفهزلى عه‌باس له به‌غدا و دواتریش به‌رپرسى هێزه‌كه‌یان گرت، هه‌ر چه‌نده ئه‌و میلیشیاى شیعه له سووریا ماوه‌ى چه‌ندان ساڵ له‌گه‌ڵ رژێمى ئه‌سه‌د جه‌نگاوه، له‌گه‌ڵ ریزه‌كانى حه‌شه‌دى شه‌عبى بووه، كه‌چى حه‌شدى شه‌عبى ماوه‌یه‌كه لێى هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه.