سه‌رۆكى كۆمپانیاى روسنه‌فتى رووسى هۆشدارى به سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌ى ده‌دات له‌باره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى كه وڵاتانى سه‌ربه‌خۆى به‌رهه‌مهێن له‌گه‌ڵ رێكخراوى ئۆپیك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت ئه‌نجامیان داوه.
به‌پێى هه‌واڵێكى
RT رووسى، ئیگۆڕ سیتشینى سه‌رۆكى كۆمپانیاى روسنه‌فتى رووسى، هۆشدارى له‌باره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى ئۆپیك پله‌س داوه كه بۆ دابه‌زاندنى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت ئه‌نجام دراوه.
ئه‌و هۆشدارییه‌ى سه‌رۆكى كۆمپانیاكه له نامه‌یه‌ك هاتووه كه له مانگى كانوونى یه‌كه‌م/ دێسه‌مبه‌رى رابردوو ئاراسته‌ى ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیاى كردووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ناوه‌ڕۆكى نامه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
سیتشین ده‌ڵێ "ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى ئه‌نجام دراوه، بارودۆخێكى وه‌هاى بۆ بهرههمێنهرانى ئه‌مه‌ریكى دروست كردووه تا ده‌ست به‌سه‌ر بازاڕى نه‌وتى دنیا بگرن، ئه‌مه‌یش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى ستراتیجییه بۆ پیسهسازى نه‌وتى رووسیا".
زیاتر له‌مه‌یش ده‌ڵێ "پشكى نه‌وتى رووسیا له بازاڕ پاشكشه‌ى كردووه، له كاتێكدا له‌ساڵى 1990 رێژه‌ى %12ى نه‌وتى به‌رهه‌مهاتووى دنیا هى رووسیا بوو، كه‌چى ئه‌و رێژه‌یه له‌ساڵى 2018 بووه به %12". سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش به‌كاربه‌رانى نه‌وت له دنیا خه‌ریكه لهخاوى رووسى دوور ده‌كه‌ونه‌وه.
پێشتر وڵاتانى ئه‌ندام له رێكخراوى نه‌وتى دنیا "ئۆپیك" رێككه‌وتنیان ئه‌نجام داوه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ى كه بهرههمهێنى نه‌وتن و له ده‌ره‌وه‌ى ئۆپیكن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت، به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت رووسیا له %2 به‌رهه‌مه‌كه‌ى كه‌م بكاته‌وه.