مایك پۆمپیوى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ره‌تى كرده‌وه ئه‌مه‌ریكا تاوانى كوشتنى جه‌مال خاشقچى رۆژنامه‌نووسى داپۆشتبێ و دووپاتى كرده‌وه ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر دۆسیه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت تا به‌رپرسانى تاوانه‌كه سزا ده‌دات.
ئاژانسى هه‌واڵى "رۆیته‌رز" لێدوانێكى مایك پۆمپیوى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكاى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه باس له تاوانى كوشتنى جه‌مال خاشقچى رۆژنامه‌نووس ده‌كات.
پۆمپیو ده‌ڵێ "ئه‌مه‌ریكا په‌رده‌پۆشى تاوانى كوشتنه‌كه ناكات". دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر دۆسیه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى به‌رپرسانى تاوانى كوشتنى جه‌مال خاشقچى سزا بدات.
پێشتر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرا، به‌هۆى به‌رژوه‌ندى ئابوورییه‌وه ئه‌مه‌ریكا چاوپۆشى له كوشتنى ئه‌و رۆژنامه‌نووسه سعوودیه ده‌كات كه ماوه‌یه‌كى زۆر له ئه‌مه‌ریكا نیشته‌جێ بووه و له به‌ناوبانگترین رۆژنامه‌ى ئه‌و وڵاته نووسینه‌كانى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
جه‌مال خاشقچى له ساڵى 1958 له شارى مه‌دینه له دایك بووه، یه‌كێكه له رۆژنامه‌نووسه به‌ناوبانگه‌كانى سعوودیه، له رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مه‌ریكى ده‌ینووسى، له دووى تشرینى یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر له ئیستا‌نبوڵ دواى سه‌ردانێكى بۆ كونسوڵخانه‌ى وڵاَته‌كه‌ى دیار نه‌ما، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ى نێوده‌وڵه‌تى دروست كرد، دواى 18 رۆژ له دیارنه‌مانى، سعوودیه به‌فه‌رمى رای گه‌یاند خاشقچى ئه‌و رۆژه‌ى سه‌ردانى كونسوڵگه‌ى كردووه، گیانى له ده‌ست داوه.