له شارۆكه‌ی پێنجوێن ماوه‌ی پێنج ساڵه چاكسازی له تۆڕه‌كانی گه‌یاندنی كاره‌با و فیده‌ری دابه‌شكردنی كاره‌با نه‌كراوه، هه‌روه‌ها بۆ نه‌هێشتنی كێشه‌ی سێكته‌ری كاره‌با 600 ملیۆن دینار پێویسته.
زانا ره‌حمان قائیمقامی شارۆكه‌ی پێنجوێن به "وشه"ی راگه‌یاند، "ماوه‌ی پێنج ساڵه چاكسازی له تۆڕه‌كان و فیده‌ره‌كانی گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای ناوچه‌كه‌مان نه‌كراوه".
زیاتر گوتی، "به‌شێكی تۆڕی گونده‌كانمان هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا تۆڕێكی خراپ و دوور و درێژن، جگه له‌وه‌یش تا ئێسته به‌شێك له شارۆكه‌ی پێنجوێن و گونده‌كان پێكه‌وه‌ن و نه‌مانتوانیوه فیده‌ره‌كان جیا بكه‌ینه‌وه و پێویستی رێژه‌یه‌كی زۆر له پاره‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای پێنجوێن ده‌رخسته‌ی بۆ كراوه و ته‌واو بووه، هه‌روه‌ها جیاكردنه‌وی فیده‌ره‌كان و دانانی (ئۆن لۆد) كه كاره‌بای شوێنێك كێشه‌ی هه‌بێت، پێویست به‌وه‌نه‌كات به یه‌كجار و پێكه‌وه كاره‌بای پێنجوێن بكوژێته‌وه".
"بۆ دانانی ئۆنلۆده‌كان و جیاكردنه‌وه‌ی فیده‌ره‌كان و ئه‌نجام دانی چاكسازی له تۆڕه‌كانی گه‌یاندنی كاره‌با پێویستمان به‌نزیكه‌ی 600 ملیۆن دینار هه‌یه، به‌ڵام كاتێك نووسرامان ئاڕاسته‌ی سه‌رووی خۆمان ده‌كه‌ین به‌یه‌ك دێڕ پێمان ده‌ڵێن، كه قه‌یرانی داراییه و پاره نییه" زانا ره‌حمان وای گوت.
شارۆكه‌ی پێنجوێن نزیكه‌ی 96 كیلۆمه‌تر له شاری سلێمانیه‌وه دووره و 2016 كاره‌بای نیشتیمانی و به‌رده‌وامی نیشتیمانی هه‌یه، به‌ڵام ئێسته رۆژانه به‌شێك له گه‌ڕه‌ك و شوێنه جیاوازه‌كان و گونده‌كانی ناوچه‌كه، كێشه‌ی بڕانی كاره‌بایان بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك هه‌یه.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی