كۆمپانیای LG له نوێترین به‌رهه‌مدا یه‌كێك له ناوازه‌ترین و سه‌رسووڕهێنه‌رترین مۆبایلی خسته بازاڕه‌وه كه خاوه‌نی دیزاینێكی زۆر جوانه و كامێراییه‌كی زۆر به‌هێزیشی هه‌یه.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین مۆبایل ده‌كات كه كۆمپانیای LG دروستی كردووه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ئیڵ جی له نوێترین به‌رهه‌مدا مۆبایلی "LG G8 ThinQ"ی خسته بازاڕه‌وه كه وه‌ك خۆی گوتویه‌تی، "ئێمه له‌م مۆبایله‌دا سیسته‌مێكی زۆر به‌هێز و كامێراییه‌كی زۆر جوانمان بۆ داناوه".
ئێڵ جی زیاتر له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایله‌كه‌ی ده‌ڵێ، مۆبایلی LG G8 ThinQ له ناوه‌راسته‌كانی مانگی شوبات به دنیادا بڵاو ده‌بێته‌وه، كه خاوه‌نی شاشه‌یه‌كه به قه‌باره‌ی 6.40 ئینج له‌گه‌ڵ ڕوونی "Full HD" كه 1080 به 2160 پیكسڵه، هه‌روه‌ها له ڕووی هێزیشه‌وه پرۆسێسه‌رێكی 2.8 گێگاهێرتزیان بۆ داناوه له‌گه‌ڵ ڕامی چوار گێگابایتی و میمۆری ناوه‌كی 128 گێگابایت ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 300 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئێڵ جی "LG" كورتكراوه‌ی Life's Good ه كه ساڵی 1958 دامه‌زراوه و یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی بواری ته‌كنۆلۆجیا و به دووه‌م كۆمپانیای گه‌وره كۆریای باشوور داده‌نرێت له دوای كۆمپانیای سامسۆنگه‌وه، ده‌زگای سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته پایته‌ختی كۆریای باشوور "سیۆل" و نزیكه‌ی 82 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له 119 شوێنی جیاواز و مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و سه‌رسووڕهێنه‌ر ده‌خه‌نه بازاڕه‌كانه‌وه.