پێویستە رۆژانە ئاوی گەرم بخۆینەوە

:: PM:09:39:11/02/2019 ‌
زۆرێك لە ئێمە سەرەتای رۆژمان بە خواردنەوەی كووپێك قاوە یان چا دەست پێ دەكەن، رۆڵێكی گرنگ دەبینێت لە كارو چالاكی و بەخشینی وزە بەلەش بەدرێژایی رۆژ، خواردنەوەی چای گەرم بەتایبەتی لەكاتی سەرمادا هەستی ساردی لەش كەم دەكاتەوە و گەرمیەك بەلەش دەبەخشێت.

 خواردنەوی گەرم بەسوودە و ئاسانترە بۆ خواردنەوە دەتوانرێت لەگەڵ چەندان پێكهاتەی سوودبەخشی تر تێكەڵ بكرێـت وەك زەنجەفیل و هەنگوین و ئاوی لیمۆ، بەڵام بەپێی توێژینەوە پزیشكییەكان باشتر وایە ئاوی گەرم بەسادەی بخورێتەوە بەتایبەتی ئێواران و بەیانیان.

سوودەكانی خواردنەوەی ئاوی گەرم:
یەكەم: سیستەمی هەرسی خاوێن دەكاتەوە، خواردنەوەی كووپێك ئاوی گەرم چەندان سوودی جۆراوجۆر بەلەش دەدات یەكەمیان ئەوەیەكە سیستەمی هەرسی پاك دەكاتەوە و یارمەتی كردنە دەرەوەی ژەهری لەش دەدات و خواردنەوەی لە بەیانیاندا كۆئەندامی هەرس باشتر دەكات و بەشێوەیەكی ئاسانتر لەش لە پاشەرۆ رزگار دەكات.

دووەم: دابەزاندنی كێشی لەش، ئەگە كێشت زیادە و دەتەوێت كەمی بكەیتەوە ئەوە باشترین رێگا ئەوەیە كە بەردەوام ئاوی گەرم بخۆیتەوە، چونكە یارمەتی توانەوەی چەوری لەش دەدات بەتایبەتی لە بەیانیاندا، چونكە پلەی گەرمی لەش زیاد دەكات و بەمەش برێكی زیاتر كالۆری دەسوتێنێت .

سێیەم: سیستەمی نیگەرانی و فشار كەم دەكاتەوە، فشار شتێكی باوە كە دەبێتە هۆی هەستكردن بە ئازار سوودێكی تری ئاوی گەرم ئەوەیە كە سیستەمی نیگەرانی ئارام دەكاتەوە لەش خاو دەكاتەوە و بەمەش یارمەتی كەمكردنەوەی ئازار دەدات وادەكات ئارامتر هەست بكەیت بە درێژیی رۆژ.

چوارەم: سووری خوێن باشتر دەكات، خۆشتن بە ئاوی گەرم ماسولكە گرژبووەكان خاو دەكاتەوە و یارمەتی باشتركردنی سووری خوێن دەدات، خواردنەوەی ئاوی گەرم بەهەمانشێوە بەسوودە بۆ چالاككردنەوەی سووری خوێن باشتر وایە شەوانە پێش نووستن كووپێك ئاوی گەرم بخورێتەوە.
پێنجەم: نیشانەكانی پیربوون كەم دەكاتەوە و پێست پاك دەكاتەوە، سوودێكی تری خواردنەوەی ئاوی گەرم ئەوەیەكە پێست باشتر دەكات و نیشانەكانی پیربوون كەم دەكاتەوە و بەمەش رێگە لە چرچبوونی پێست دەگرێت بەتایبەتی پەڵەی پێست و وشكی كەم دەكاتەوە.

شەشەم: یارمەتی گەشەكردنی قژ دەدات و تەندروستی قژ باشتر دەكات، خواردنەوەی ئاوی گەرم گەشەكردنی قژ باشتر دەكات و یارمەتی برییقەداركردن و نەرم كردنەوەی قژ دەدات و لە هەمانكاتدا گەشەكردنی قژ خێرا دەكات.



وشە - ئاوات ئازاد