چیرۆكی دروستبوونی ئامێرێك كه سه‌ربازانی ئه‌ڵمانیا هاوشێوه‌ی جانتایه‌كی پشت هه‌ڵیان ده‌گرت و هه‌ركات بیانویستایه به دوگمه‌یه‌ك به‌ره‌و ئاسمان ده‌فڕین، زۆر سه‌رنجڕاكێش بوو و ناوازه بوو و خه‌ڵكی باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد، به‌ڵام له 1920 به وێنه‌وه ئه‌م پرۆژه‌ی هیتله‌ر دزه‌ی كرد و بڵاوبووه‌وه.
ڕژێمه‌كه‌ی هیتله‌ر پلانی زۆر گه‌وره و وردیان دانابوو و به كرده‌یی ده‌یانه‌ویست دنیا بخه‌نه ژێر ڕكێفی خۆیان، بۆیه به‌رده‌وام له‌م جۆره پرۆگرامه نهێنیانه‌یان هه‌بوو و كه دواتر زۆرینه‌یان ئاشكرا بوو، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام په‌ره به توانای سوپا و چه‌كه‌كانیان بده‌ن و هیچ هێزێك نه‌توانێ ڕووبه‌ڕوویان ببێته‌وه.
پرۆژه‌كه ناوی "
HIMMELSTURMER" بوو و كاری زۆری له‌سه‌ر كرا له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت و به‌شی داهێنان و به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌وكاتی ئه‌ڵمانیا و چه‌ندان نموونه‌یشی تاقیكرایه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستپێكردنی جه‌نگی دووه‌می جیهان، ده‌رفه‌تی ئه‌وه نه‌بوو كه ژماره‌یه‌كی زۆری لێ به‌رهه‌م بهێنرێت و سوپای ئه‌ڵمانیای پێ بكرێته به‌هێزترین سوپای دنیا.
له سه‌ره‌تا زۆرینه‌ی ئه‌و بیرۆكانه به شێتانه و مه‌حاڵ له قه‌ڵه‌م ده‌درا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نازییه‌كان چه‌ند دانه‌یه‌كیان بۆ تاقیكردنه‌وه لێ دروست ده‌كرد و ورده‌كاری چۆنیه‌تیی دروستكردنیان ده‌نووسییه‌وه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه بۆ دوای جه‌نگی دووه‌می جیهان بۆ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به تایبه‌تی ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا مانه‌وه، كه كۆپی ته‌كنه‌لۆجیای سه‌ربازی ئه‌ڵمانیای سه‌رده‌می هیتله‌ریان كرد و له‌سه‌ر توێژینه‌وه و ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی ئه‌وانه‌وه ده‌ستیان به داهێنان و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی سه‌ربازی وڵاته‌كانیان كرد.
بیرۆكه‌ی سه‌ربازی فڕیو دروستكردنی یه‌كه‌یه‌كی گه‌وره و تایبه‌تی سه‌ربازه به‌هێزه‌كان بوو، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێی ئه‌و ئامێره‌وه بفڕن و ڕیزی پێشه‌وه‌ی هێزه‌كانی دوژمن به ته‌واوی بۆردمان بكه‌ن و تێكی بشكێنن، بێ ئه‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه گه‌وره‌كان هه‌ڵبستێنن كه تێچووی زۆری ده‌ویست و كاتیشی پێویست بوو تا ده‌گه‌یشتنه سه‌ر له‌شكری دوژمن و ده‌ستیان به بۆردمان ده‌كرد. جیا له‌وه‌یش له هاتوچۆ و گه‌ڕانه‌وه به‌سه‌ر دوژمن و بۆردمانكردنیان به به‌رده‌وامی توانایان كه‌م بوو، ئه‌مه كات و ده‌رفه‌تی زۆری به دوژمن ده‌دا.
ئه‌و پرۆژه‌یه به ته‌واوی چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه‌ی ده‌كرد، چونكه سه‌ربازه‌كان به هه‌ڵگرتنی دوو مووشه‌كی بچووك و به شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا ده‌یانتوانی ڕیزی پێشه‌وه‌ی دوژمن به ته‌واوی له‌ناوببه‌ن و تێكی بشكێنن. ئه‌م بیرۆكه‌یه به ته‌واوی سه‌ری گرت و ئه‌ندازیار و شاره‌زایانی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك و ته‌كنه‌لۆجیای سه‌ربازی به كرده‌یی تاقییان كرده‌وه و توانیان به‌سه‌ر ڕووباره‌كان و كێڵگه‌ی پڕ له ته‌قه‌مه‌نی چێنراو بپه‌ڕنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی تووشی هیچ گرفتێك ببن، به گشتی ده‌یانتوانی 50 تا 70 مه‌تر به‌رز ببنه‌وه و بفڕن.
ئامێره‌كانی سه‌ره‌تا كێشه‌ی قورسی و كه‌می كۆگای ئۆكسجینیان هه‌بوو، بۆیه زۆر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، به‌ڵام پۆل شمیدت به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی ئه‌و پرۆژه‌یه و توانی ئامێرێكی بچووكتر دروست بكات، كه ده‌توانرا هه‌موو سه‌ربازێك به‌كاری بهێنێت، پرۆژه‌كه‌ی ئه‌و له 1931 ته‌واو بوو و تاقیكرایه‌وه و ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درا، دواتر ده‌ست به په‌ره‌پێدانی زیاتری كرا، به‌ڵام جه‌نگی دووه‌می جیهانی به‌سه‌ردا هات و دواتر ورده‌كاری دروستكردنی ئه‌و ئامێره و پرۆژه‌ی سه‌ربازی فڕیو كه‌وته ده‌ست هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا به ملیۆنان دیكۆمێنت و پرۆژه‌ی تاقیكراوه‌ی نازییه‌كانی برده‌وه واشنتن تا په‌ره‌ی پێ بده‌ن و بیخه‌نه خزمه‌ت سه‌ربازی ته‌كنه‌لۆجیای چه‌كی وڵاته‌كه‌یان.
له ساڵی 1958 و دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له ته‌واوبوونی جه‌نگی دووه‌می جیهانی، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه به ته‌واوی زانیارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆخۆیان برد و ڕاده‌ستی كۆمپانیای بێل كرا كه یه‌كێك بوو له كۆمپانیاكانی په‌ره‌پێدانی ته‌كنه‌لۆجیای جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا و ماوه‌یه‌كی زۆر ته‌نیا كاریان له‌سه‌ر دروستكردنی فڕۆكه‌یه‌كی بچووكی كه‌سی بۆ سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرده‌وه.
هه‌رچه‌نده كۆمپانیای بێل هه‌وڵی دا و ده‌ستی به په‌ره‌پێدانی كرد له ژێر ناوی پرۆژه‌ی "Grasshopper" ئه‌و له كۆگای سوته‌مه‌نی گازی نایترۆجینی به‌كارهێنا، به‌ڵام دواجار هه‌ر سه‌ربازه‌كه ده‌كه‌وته خواره‌وه و ئه‌گه‌ری مه‌رگی زۆر زیاتر ده‌كرد، بۆیه وازیان له پرۆژه‌كه هێنا.
پاش شكستی پرۆژه‌كه له 1960 جارێكی تر
بیرۆكه‌كه كه‌وته‌وه به‌رباس و توانرا هاوشێوه‌یه‌كی ئه‌وه‌ی نازییه‌كان به پێشكه‌وتنی زیاتره‌وه دروست بكرێ، به‌ڵام ته‌نیا ماوه‌ی 20 چركه توانی هه‌ڵفڕێت و كه‌وته خواره‌وه. له به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كان ئه‌مجاره بۆڕییه‌كانی شمیدت له‌گه‌ڵ پشتێنی مووشه‌كی Moore ئه‌مه‌ریكی به‌یه‌كه‌وه له پرۆژه‌كه به‌كارهێنران و توانرا به كارلێكی كیمیایی و دروستكردنی هه‌ڵم په‌ستان به پله‌ی گه‌رمی هه‌زار و 275 پله فه‌هره‌نهایت دروست بكرێ، ئه‌م وزه‌یه‌ش به‌س بوو بۆ فڕین، به‌ڵام پێویست بوو ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌فڕێ جلی فڕۆكه‌وانی و دژه گه‌رمی له‌به‌ر بێت.