وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا و ئاژانسی هه‌واڵگری به‌رگری ئه‌و وڵاته له ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای كردووه، كه چین و ڕووسیا توانای خۆیان له گه‌ردوون به‌ره‌و پێشه‌وه بردووه و ده‌توانن له بۆشایی ئاسمان هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا و هه‌ژموونی واشنتن بكه‌ن، به‌تایبه‌ت له ڕێی تیشكی لیزه‌ره‌وه ده‌توانن مانگه ده‌ستكرده‌كانی واشنتن تێكبشكێنن.
له
ڕاپۆرته‌كه هاتووه، چین و ڕووسیا له چه‌ند ساڵی ڕابردوو زۆر به وردی و خێرایی په‌ره‌یان به بۆشایی ئاسمان داوه و ده‌یانه‌وێ ململانێی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش هه‌نگاوی گرنگیان بڕیوه و ئێسته ده‌توانن ببن به گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر چالاكییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له بۆشایی ئاسمان.
ئاماژه‌ی داوه، ئه‌وان كار له‌سه‌ر دیارییكردنی مانگه ده‌ستكرده‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئاسمان ده‌كه‌ن و شوێن و جوڵه‌یان تۆمار ده‌كه‌ن و چاودێرییان ده‌كه‌ن.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه هاتووه، هه‌ردوو وڵات زانیاری هه‌واڵگری و هه‌ڵمه‌تی چاودێری بۆشایی ئاسمانیان زۆر زیادی كردووه، هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌یش بۆ ئه‌وه‌یه كۆسپ و ته‌گه‌ره بۆ پلان و پرۆگرامه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له بۆشایی ئاسمان دروست بكه‌ن، هاوكات كۆماری ئیسلامی ئێران و كۆریای باكوریش توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه كه كێشه و ژاوه ژاو له ئاسمان بڵاو بكه‌نه‌وه و ڕێ له گه‌یشتنی داتا و زانیاری مانگه ده‌ستكرده‌كان بۆ بنكه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر زه‌وی بگرن.