غالیب دالای توێژه‌ری كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له وتارێكی له گۆڤاری "لۆمۆند"ی فڕه‌نسی دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام ئاڵۆزی گه‌وره له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا دروست ده‌كات و زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و توركیایش ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌و توێژه‌ره نووسیویه‌تی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌نكه‌ره و واشنتن له‌سه‌ر دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام كۆكن، به‌ڵام هه‌ردووكیان ڕوانینی جیاوازیان هه‌یه، توركیا ده‌یه‌وێ له ڕێی ناوچه‌ی ئارامه‌وه له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و پێگه‌ی هێزه كوردییه‌كانی یه‌په‌گه بدات، ئه‌مه‌ریكایش ده‌یه‌وێ ناوچه‌كه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر جوڵه‌یه‌كی پاشماوه‌كانی داعش به‌كاربهێنرێ و ببێته كۆسپێكی گه‌وره‌یش له‌به‌رده‌م هه‌ژموونی ئێران له گه‌یشتنی به دیمه‌شق و له‌وێوه‌یش بۆ لبنان.
له به‌شێكی تردا هاتووه، به‌مشێوه‌یه ناكۆكی قوڵی سیاسی و ستراتیجی و جیۆپۆله‌تیك له نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه و ئه‌سته‌مه بۆچوونه‌كانی هه‌ردوولا به ئاسایی له‌یه‌كتر نزیك ببنه‌وه، پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات له‌سه‌رده‌می جه‌نگی سارد دروستبووه و پێویسته هه‌ردوولا دووباره له چوارچێوه‌یه‌كی نوێ دایبڕێژنه‌وه، چونكه هیچ لایه‌كیان متمانه‌یان به‌وه‌ی تر نییه.
ئاماژه‌ی داوه، پرۆسه‌ی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارامیش پرۆسه‌یه‌كی دوورمه‌ودا ده‌بێ و به ئاسانی نایه‌ته دی، به‌ڵام به دروستكردنی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند قازانجێك ده‌كات، یه‌كێك له‌وانه وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌ی كورده‌كانه كه دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و لاوازبوون ده‌چێت، دووه‌میان ئه‌سته‌مه سووریا به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ دژی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام بێ، له به‌رانبه‌ردا ده‌یه‌وێ نه‌رمی و سازیش به ئه‌نكه‌ره بكات له‌سه‌ر هه‌ندێ ناوچه‌ی گرنگی تر.سێیه‌میش واته گه‌یشتن به پرۆسه‌ی سیاسی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و سه‌ره‌تای نه‌مانی جه‌نگ و شه‌ڕ له نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كانی سوویا.