كه‌لوپه‌له‌كانی هه‌ژار و هێمن و ماملێ‌ی لێ نمایش كراوه
سه‌را و مۆزه‌ی هێمن، شوێنێكی كولتووریی و ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی شاری مه‌هابادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، كه‌لوپه‌لی به‌شێك له شاعیران و نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و مه‌هابادی به‌تایبه‌تی له خۆگرتووه و وه‌ك به‌شێك له فه‌رهه‌نگی مه‌هاباد سه‌یر ده‌كرێ، ڕۆژانه گه‌شتیاران و خه‌ڵك ڕووه و مۆزه هه‌نگاو ده‌نێن و فه‌رهه‌نگی شار له‌وێ ده‌بینن.
ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه له‌ناو خانووی مامۆستا هێمن موكریانی‌دا كراوه‌ته‌وه و ئه‌رشیڤی چه‌ند كه‌سایه‌تیی مه‌هابادی له‌خۆ گرتووه، هه‌وڵ دراوه ته‌واوی كه‌لوپه‌لی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه له‌وێ نمایش بكرێن، ئه‌و كه‌سایه‌تییانه پێكهاتوون له ھێمن موكریانی شاعیر، ھه‌ژار موكریانی شاعیر و نووسه‌ر و وه‌رگێڕ، ئه‌حمه‌دی قازی نووسه‌ر و وه‌رگێڕ، محه‌مه‌دی قازی نووسه‌ر و وه‌رگێڕ و محه‌مه‌دی ماملێ‌ی ھونه‌رمه‌ند، هه‌روه‌ها به‌شێك له كه‌لوپه‌له‌كانی هێدی شاعیر له ناوه‌ڕاستی خانووه‌كه دانراوه.
خانووه كۆنه‌كه‌ی هێمن موكریانی پێنج ژووری له‌خۆ گرتووه، ژووری ده‌سته چه‌پی ناو خانووه‌كه تایبه‌ته به كه‌لوپه‌له‌كانی نووسه‌ر و وه‌رگێڕی دیاری مه‌هابادی محه‌مه‌دی قازی و به‌شێك له ده‌ستنووس و به‌رهه‌م و بڵاوكراوه‌كانی تێدایه، ژووری ته‌نیشتی تایبه‌ته به كه‌لوپه‌له‌كانی شاعیری دیاری كورد مامۆستا هێمن موكریانی، ژووری ئه‌ولاتر كه‌لوپه‌له‌كانی نووسه‌ر و وه‌رگێڕ و شاعیری دیاری كوردی و ئاواره‌بووی باشووری كوردستان ھه‌ژار موكریانی لێ هه‌ڵگیراوه، ژووری پێش كۆتایی كه‌لوپه‌له‌كانی ھونه‌رمه‌ند محه‌مه‌دی ماملێ‌ی تێدایه و له‌لایه‌ن ئامینه خانمی هاوژینی ماملێ به‌شێك له كه‌لوپه‌له‌كانی بۆ دانراوه وه‌ك جلوبه‌رگ و وێنه، كۆتا ژوور و یه‌كه‌م ژوور له ده‌سته ڕاست تایبه‌ته به كه‌لوپه‌له‌كانی نووسه‌ر و وه‌رگێڕی مه‌هابادی ئه‌حمه‌دی قازی و به‌شێك له هه‌بووه‌كانی ژیانی لێ دانراوه.
دووه‌م ژوور له ده‌سته چه‌پی خانووه‌كه‌ی هێمن، تایبه‌ته به كه‌لوپه‌له‌كانی مامۆستا هێمن موكریانی و كه‌لوپه‌له‌كانی ژیانی تێدایه، ئه‌و ژووره‌ی هێمن له‌مانه پێكهاتووه: به‌شێك له شیعره ده‌ستنووسه‌كانی، تاوڵه‌یه‌كی دار و دوو زاری سپی بچكۆڵه، تووتن و په‌ڕه‌ی جگه‌ره، ته‌پڵه‌كێكی گه‌وره‌ی سپی، چاویلكه‌یه‌كی ڕه‌ش، چاویلكه‌یه‌كی قاوه‌یی، چرای خوێندنه‌وه، چوار فیلته‌ری جگه‌ره، چه‌رخێكی شین، چه‌قۆیه‌كی سونته‌ی ژه‌نگاوی، چه‌ند تابلۆی ھه‌ڵواسراو له شیعره‌كانی، دوو قه‌ڵه‌می ڕه‌نگ شین و زه‌رد، دوو وێنه‌ی ھێمن و ھه‌ژار به‌یه‌كه‌وه، ڕیباتێكی ڕه‌شی خاڵاوی سپی و قاوه‌یی، سپیكه‌رێكی لاكێشه‌یی ڕه‌ش، سنجاقێكی سنجاق له‌سه‌رنراو، سه‌ركڵاوه‌ی مه‌ره‌زی قاوه‌یی و سپی و خاكی، شه‌ش دانه مۆری بچووكی تایبه‌ت، قاپێكی بچووكی زه‌ردكراو، قات و ڕیباتێكی ڕه‌شی ھه‌ڵواسراو، قاتی كوردی كری خۆڵه‌میشی، سه‌عاتێكی ده‌ستی ڕه‌ش، كامێرایه‌كی ساڵانی حه‌فتاكان، گوێزانێكی سپی و فڵچه‌یه‌كی ڕیش تاشین، ملپێچێكی قاوه‌یی، وێنه‌ی ھێمن و ئایشێی ھاوژینی.
سێیه‌م ژوور له ده‌سته ڕاست و سێیه‌م ژوور له ده‌سته چه‌پ، واته: ژووری ناوه‌ڕاستی خانووه‌كه تایبه‌ته به كه‌لوپه‌له‌كانی هه‌ژار موكریانی و چه‌ندان هه‌بووی هه‌ژاری لێ دانراوه، بۆ نموونه: چه‌ند وێنه‌یه‌كی گه‌وره به دیوای ژووره‌كه هه‌ڵواسراوه، وێنه‌ی هه‌ژار به‌ته‌نیا و وێنه‌ی هه‌ژار و هاوژینه‌كه‌ی و وێنه‌ی هه‌ژار له‌كاتی خوێندنه‌وه و وێنه‌ی هه‌ژار و هێمن به‌یه‌كه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ستنووسی شیعری شینی مام هێمن سه‌رنجی گه‌شتیاران و سه‌ردانیكه‌ران ڕاده‌كێشێ، شینی هێمن ئه‌و شیعره‌یه كه هه‌ژار بۆ كۆچی دوای هێمن نووسیویه‌تی، ده‌ستنووسه‌كه له‌ناو سندووقێكی شووشه‌یی دانراوه و نمایش كراوه. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له كتێبه نووسراو و وه‌رگێڕاوه‌كانی هه‌ژار موكریانی لێ دانراوه و نمایش كراوه، بۆ نموونه دیوانی عارفی ربانی شێخ ئه‌حمه‌دی جزیری مه‌شهوور به مه‌لای جه‌زیری.
هه‌روه‌ها ژووری مامۆستا هه‌ژار ئه‌م كه‌لوپه‌لانه‌شی له‌خۆ گرتووه: په‌یكه‌ری بڕۆنزی زه‌ردباوی هه‌ژار، ته‌پڵه‌كی گه‌وره‌ی زه‌رداوی جگه‌ره، ته‌سبیحی به‌لای ڕه‌نگ ڕه‌شداكه‌وتووی قه‌زوان، تووتن و په‌ڕه‌ی جگه‌ره‌ی ده‌ستی، جامانه‌ی كوردانه، چوار فلته‌ری جگه‌ره، خه‌نجه‌ری جێده‌ست ئاوی، دوو چه‌رخی قاوه‌یی و شین، دوو فلته‌ری بچووكی زه‌رد و سپی، دوو قه‌ڵه‌می ڕه‌ش، دوو كاتژمێری گیرفان و یه‌كی ده‌ست، ڕادیۆیه‌كی بچووكی ڕه‌ساسی، ڕیباتی ڕه‌شی سووراوی خاڵ خاڵ، شوناسنامه، فلته‌رێكی بچووكتری ڕه‌ش، فلته‌رێكی درێژی ڕه‌نگ داری، قوتووی تووتن، لۆگۆی ڕه‌شی هه‌ژار، مقه‌ستی بچووك، مووس و مه‌كینه‌ی ڕیش تاشینی ده‌ستی.
مۆزه‌ی موفاخیری فه‌رھه‌نگی و ھونه‌ری مه‌ھاباد كه به سه‌رای هێمن و مۆزه‌خانه‌ی هێمن ناسراوه، ساڵی (٢٠١٢) له‌ناو كۆنه خانووه‌كه‌ی ھێمن موكریانی‌دا كراوه‌ته‌وه كه كه‌وتووه‌ته نزیك فه‌له‌كه‌ی مه‌لای جامی. شاره‌وانی مھاباد سه‌رپه‌رشتی ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه ده‌كات و سه‌ڵاح پایانیانی به‌رپرسی مۆزه‌خانه‌یه و ئه‌ركی كۆكردنه‌وه و ئه‌رشیڤكردنی كه‌لوپه‌له‌كانی شاعیرانی له ئه‌ستۆدایه و هه‌وڵی داوه ته‌واوی كه‌لوپه‌لی شاعیران و نووسه‌رانی و كه‌سایه‌تییه‌كان كۆ بكاته‌وه. هاوكات سه‌ڵاح پایانیانی پڕۆژه‌ی فه‌رھه‌نگی زاره‌كی موكریانی هه‌یه و تا ئێسته 12 به‌رگی (فه‌رھه‌نگی موكریان)ی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
سه‌ڵاح پایانیانی له‌باره‌ی هاتنی گه‌شتیاران و سه‌ردانیكردنی خه‌ڵكی بۆ مۆزه‌خانه‌ی هێمن بۆ "وشه" گوتی، له‌دوای كردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی هێمن له مه‌هاباد، په‌یتا په‌یتا خه‌ڵكی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌ردانی ئه‌و مۆزه‌یان كرد و ئاره‌زووی بینینی كه‌لوپه‌لی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌یان ده‌كرد، هه‌روه‌ها به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كه‌لوپه‌لی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌یان لابوو به دیاری پێشكه‌شی مۆزه‌یان كرد و مۆزه‌یان زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد. له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا مۆزه‌خانه بووه ناوێكی دیاری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ته‌نانه‌ت بۆ پارچه‌كانی تری كوردستان، چونكه ئێسته ڕۆژانه كوردانی باشووری كوردستان و باكوری كوردستان سه‌ردانی مۆزه‌خانه ده‌كه‌ن و له نزیكه‌وه به‌و كه‌سایه‌تییانه ئاشنا ده‌بن.