حكوومه‌تی دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی كردووه، سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مافی ڤیتۆ به‌رانبه‌ر به پرۆژه بڕیارێكی كۆنگرێس به‌كارده‌هێنێت، ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێ و ڕێ له هاوكاری سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا بۆ سعوودیه و هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی حووسییه‌كان بگرێ.
دووباره دروستبوونه‌وه‌ی كێشه له نێوان تره‌مپ و كۆنگرێس له كاتێكدایه، دوای بوونی به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام كێشه و ناكۆكی قووڵ له نێوان كۆشكی سپی و كۆنگرێس بوونی هه‌بووه.
كۆنگرێس، تره‌مپ و حكوومه‌ته‌كه‌ی به پشتیوانی له كوشتنی ڕۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقچی و كوشتن و تاوانه‌كانی شه‌ڕی یه‌مه‌ن ده‌كه‌ن، كه له رێی چه‌كی ئه‌مه‌ریكا و به پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا منداڵ و خه‌ڵكی بێ‌تاوان ده‌كوژرێن، بۆیه ده‌یانه‌وێ پرۆژه بڕیارێك ده‌ر بكه‌ن و حكوومه‌تی واشنتن ناچار بكه‌ن، كه هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی بۆ ڕیاز و هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی بوه‌ستێنێت.
له‌باره‌ی ئه‌و هه‌وڵه‌وه كۆشكی سپی به توندی دژی كۆنگرێس وه‌ستایه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا به گه‌یاندنی سوته‌مه‌نییه بۆ فڕۆكه‌كان نه‌ك پشتیوانییه‌كی سه‌ره‌كی و به‌شداری ناو گۆڕه‌پانی جه‌نگ.