كچ و كوڕێكی میسری كه به‌هۆی یاریكردنی په‌بجییه‌وه یه‌كترییان ناسیبوو، كه‌وتنه داوی خۆشه‌ویستییه‌وه و هاوسه‌رگیرییان كرد.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كوڕێكی 26 ساڵان به ناوی محه‌مه‌د ریاز محه‌مه‌د كه پزیشكی ده‌رمانسازییه، له ڕێی یاریی په‌بجییه‌وه چووه‌ته ناو گرووپێك و كچێكی به ناوی نورهان ناسیوه.
دوای یاریكردن و قسه‌كردنێكی زۆری نێوان محه‌مه‌د و نورهان، ده‌ركه‌وتووه نورهانیش ده‌رمانسازه و نه‌ك هه‌ر له یارییه‌كه له پیشهكانیشیان له یه‌كتر نزیك بوون.
هاوڕێیه‌تی نێوان یارییه‌كه‌یان به‌ره‌و ژیانی ڕاسته‌قینه و دواتریش به خۆشه‌ویستی ڕۆیشتووه، تا به هاوسه‌رگیری كۆتایی هاتووه و وێنه‌ی كاتی ئاهه‌نگی ماره‌بڕینه‌كه‌یان له ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه.
یاریی PUBG یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین یارییه‌كانی دنیا، كه یارییه‌كی گۆڕه‌پانی شه‌ڕه له نێوان به‌كارهێنه‌ره‌كانی، PUBG كورتكراوه‌ی "PlayerUnknown's BattleGrounds"ه، ئه‌م یارییه به‌ناوبانگه له ساڵی 2017 له‌سه‌ر ده‌ستی "بێرنارد گرین" دروست كراوه، سه‌ره‌تا ته‌نیا بۆ "PS4، XBOX ONE و PC" دروست كرابوو، به‌ڵام ئێسته ده‌توانی به مۆبایل و سیسته‌مه‌كانی ئه‌ندرۆید و IOS ئه‌م یارییه بكه‌ی.