بەرشەلۆنە رەتی كردبووەوە گرێبەست لەگەڵ رامسی بكات

:: PM:12:09:12/02/2019 ‌

بەر لەوەی ئارۆن رامسی ئەستێرەی ویڵزی و یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی گرێبەست لەگەڵ یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی بكات، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی رەتی كردبووەوە گرێبەستی لەگەڵ بكات.

رامسی دوێنێ دووشەم بڵاوی كردەوە كە توانیویەتی گرێبەست لەگەڵ یانەی یۆڤێنتۆس ئیمزا بكات و لە كۆتایی ئەم وەرزەدا بەفەرمی بۆ ماوەی 4 ساڵ پەیوەندی بە یانە نوێیەكەیەوە دەكات.

ماڵپەڕی (بی بی سی)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: بەڕێوەبەری كارەكانی رامسی داوای لە یانەی بەرشەلۆنە كردبوو گرێبەستیان لەگەڵ بكات، بەڵام یانەكە داواكەی رەت كردبووەوە.

سەرچاوەكە جەختیشی كردەوە كە رامسی خۆی ئارەزووی دەكرد بێتە نێو یاریگەی كامپ نووەوە، بەڵام دوای رەتكردنەوەی بەرشەلۆنە رووی خۆی بەرەو شاری تۆرینۆ وەرگێڕا بوو.

یانەی بەرشەلۆنە دوای لێكدانەوەی گرێبەستەكەی رامسی لەلایەنی ئابووری و هونەرییەوە بیرۆكەی گرێبەستكردنی ئەم یاریزانەی رەت كردبووەوە.

جێی باسە جگە لە یانەی بەرشەلۆنە و یۆڤێنتۆس، چەند یانەیەكی تریش هەوڵی گرێبەستكردنیان لەگەڵ رامسی دابوو لەوانە ریال مەدریدی ئیسپانی و بایرن میونشنی ئەڵمانی و ئینتەر میلانی ئیتاڵی و پاریس سان جێرمانی فڕەنسی.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م