به پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه زانایانی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامیان داوه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و ژنانه‌ی حه‌بی ڕێگریی كردن له دووگیانیی ده‌خۆن، له‌به‌رچاو كه‌سوكاریان ناشرین ده‌بن و لێیان دوور ده‌كه‌ونه‌وه.
زانایانی زانكۆی گرایفسفاڵدی ئه‌ڵمانی به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر ئه‌لێكسانده‌ر لیشكی، توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌و ژنانه ئه‌نجام دا، كه حه‌بی ڕێگریی له دووگیانبوون به‌كار ده‌هێنن، له‌مه‌شه‌وه كاریگه‌رییه‌كی تری ئه‌و حه‌به‌یان بۆ ده‌ركه‌وت.
به پێی هه‌واڵه‌كه كه ماڵپه‌ڕی
ڕۆتانا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت كه حه‌به‌كه وا له ژنان ده‌كات كه‌متر بتوانن هه‌ستی به‌رانبه‌ره‌كه‌یان بخوێننه‌وه و لێیان تێ بگه‌ن، ئه‌مه‌ش به ڕێژه‌ی %10یه، كه وای لێ ده‌كات زۆر به باشی هه‌ست به بارودۆخی به‌رانبه‌ره‌كه‌ی نه‌كات، وه‌ك كه‌سێكی كه‌مته‌رخه‌می ده‌رده‌خات و له‌به‌رچاو كه‌سوكار و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی نامۆ ده‌بێت.
به پێی توێژینه‌وه‌كه زانایان ڕوونكردنه‌وه‌یان دا، كه ئه‌و حه‌به كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ڕێژه‌ی هۆرمۆنه‌كانی ئیسترۆجین و پرۆجیسترۆن ده‌بێت، هه‌ر بۆیه مامه‌ڵه‌ی ژن له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ده‌گۆرێت.
له‌م باره‌یه‌وه دكتۆر لیشكی گوتی: زیاتر له 100 هه‌زار ژن له دنیادا حه‌بی ڕێگریی كردن له دووگیانی به‌كار ده‌هێنن، به‌ڵام نازانن كه چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر هه‌ست و سۆز و ڕه‌فتاریان هه‌یه.
زیاتر گوتی: ڕاسته حه‌به‌كه بۆ نه‌هێشتنی زیپكه، ئازاری سووڕی مانگانه و زۆر شتی تر له ژناندا سوودی هه‌یه، به‌ڵام زیانه‌كانیشی هێنده زه‌قن، ناكرێ له‌به‌رچاو نه‌گیرێن.