له‌دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه رامیار مه‌حموود یه‌كه‌م نووسه‌ر بوو بۆ گێڕانى كۆڕێكى شیعرى سه‌ردانى شارى كه‌ركووكى كرد ئه‌مه‌یش ده‌نگدانه‌وه‌ى گه‌وره‌ى دروست كرد له‌لاى گه‌نجان و ڕ‌ۆشنبیرانى ئه‌و شاره‌وه.
ئێسته دواى 10 ساڵ دابڕان له دنیای شیعر و ئه‌ده‌ب، كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د ئه‌مساڵ دواى ئه‌وه‌ى هاته‌وه كوردستان و به دوو كۆڕی شیعریی خۆی به‌بیری هه‌وادارانى هێنایه‌وه، بڕیارى داوه له رۆژى خۆشه‌ویستى دووه‌م كه‌س بێت سه‌ردانى شارى كه‌ركووك بكات و كۆڕێك له شاره‌كه ساز بكات.
خانمە نووسەر و شاعیر کەژاڵ ئەحمەد لە پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نوێترین چالاكى خۆیى لە ڕۆژی ڤالانتایندا لە شاری کەرکووک كه شیعر دەخوێنێتەوە، ئاشكرا كرد.
کۆڕەکە ڕۆژی پێنجشەم 14ى شوبات سه‌عات 3:30ى عه‌سر بڕیاره لە سەنتەری ڕۆشنبیریی کەرکووک دەست پێ بکات و لەلایەن سەنتەری هاوبەشی لووڕ و رێکخراوە دیموکراتییەکانەوە ساز ده‌كرێت.
كۆڕه‌كه بە ناونیشانی "لەڤالانتایندا.. کەژاڵ ئەحمەد نێرگزی شیعر، دەدات لەیەخەی کەرکووکی خۆشەویستیی"، ئه‌مه‌یش بووه‌ته ماى ستایش كردنى ئه‌و خانمه به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌وادارانى له كه‌ركووك به‌سه‌رده‌كاته‌وه.
كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د ساڵی 1967 له گه‌ڕه‌كی ته‌په‌ی مه‌لا عه‌بدوڵای كه‌ركووك له دایك بووه، دوای پێنچ ساڵ له كه‌ركووك چووه‌ته سلێمانی و خوێندن و چالاكییه‌كانی ده‌ست پێ كردووه، نووسه‌ر، شاعیر و رۆژنامه‌نووسی ناوبراو له سه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا چووه‌ته ڕیزی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ڕانی كوردستان و ساڵی 1986 ده‌ستی به شیعر نووسین كردووه، ساڵی 1992 بووه به رۆژنامه‌نووس و سه‌ره‌تا له رۆژنامه‌ی ئاڵای ئازاد و دواتر له كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی به‌رنامه‌ی تایبه‌تی پێشكه‌ش كردووه، به‌شێك له شیعره‌كانی بۆ سه‌ر زمانه‌كانی ئینگلیزی، نه‌رویجی، عه‌ره‌بی، فارسی و توركی هاتوونه‌ته وه‌رگێڕان.