سینەماکاری ناودارى کورد بەهمەنى قوبادی له پێگهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك بهبڵاو كردنهوهى پارچه ڤیدیۆیهك تێدا بە دیمەنی 111 کچ یادی کۆڵبەران دەکاتەوە.
بهرههمهكهى وەک یادێک بۆ ژن و پیاوە کۆڵبەرەکان كردووهتهوه، كه تێدا یەک خولهك لە فیلمی 111 کچی بڵاو کردووهتهوه، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکەیشدا نووسیویەتی: "یەک خولهك لە فیلمی 111 کچ بە دەرھێنەری ناھیدی قوبادی و بیژهن زەمان پیرا لە کۆمپانیاێی مژ فیلم، بە یادی ھەموو کۆڵبەرانی ژن و پیاو کە ئەمڕۆ لە ناخۆشترین کارەساتدا بە دوای نان بۆ بەسەرکردنی ژیانن".
بەهمەنی قوبادی لەناو 25 دەرهێنەری دیار و ناسراوی سەدەی 21 لە لایەن ڕەخنەگرانی سینەمایی و ڕێكخراوی "ڕۆتن تۆمتۆ" دیاریكرا و ناوی ئەم دەرهێنەرە لە ڕیزبەندی دەرهێنەرە جیهانیەكان باسكراوە وەك فیلمسازێكی ناوداری كوردستانی ڕۆژهەڵات و بە هۆگرانی سینەمای جیهانی ناسێنرا و بووه ئهندامى ئۆسكار.
قوبادى خاوهنى فیلمهكانى، ساتێك بۆ مەستی ئەسپەکان لە ساڵی 2000، گۆرانییەکانی وڵاتی دایکیم لە ساڵی 2002، کیسەڵەکانیش دەفڕن لە ساڵی 2004، نیوە مانگ لە ساڵی 2006، کەس ئاگهی لە پشیلە ئێرانییەکان نییە لە ساڵی 2009".
بەهمەن لە یهكی شوباتى ساڵى 1969 لە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چاوی بە دنیا هەڵێناوە، پیشەی فیلمسازی هەڵبژاردووە، بەناودەنگترین فیلمسازی کوردە، تا ئێستە. فیلمەکانی بەھمەن قوبادی لە فێستیڤاڵەکان و کێبەرکێکاندا خەڵاتی زۆریان گرتووە. لە ساڵی 2000 کۆمپانیای مژفیلمی (Mij Films) دامەزراندووە.
هێندێک لە بەرهەمەکانی:
گوڵباجی 1990 کورتە فیلم.
وەکوو دایک 1996 کورتە فیلم.
ژین لە مژ 1997 کورتە فیلم.
شەڕ تەواوە 2003 کورتە فیلم.
دەف 2003 کورتە فیلم.