له سه‌ره‌تایى ته‌مه‌نمانه‌وه وافێركراوین كه به‌رده‌وام سه‌وزه بخۆین، چونكه پڕن له پێكهاته‌ى خۆراكى و پێداویستییه‌كانى له‌ش دابین ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك جۆرى سه‌وزه هه‌ن برێكى زۆر نیشاسته‌یان تێدایه یان ده‌رمانى مێروو كوژ له‌كاتى پیگه‌شتنى سه‌وزه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت ئه‌مه‌یش زیانێكى زۆر به‌له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت.
یه‌كه‌م: په‌تاته‌ى سپى،
بێگومان په‌تاته برێكى زۆر پێكهاته‌ى تێدایه و سه‌رچاوه‌یه‌كى باشى نیشاسته‌یه چه‌ندان پێكهاته‌ى گرنگ به‌له‌ش ده‌به‌خشێت وه‌كو پۆتاسیۆم و مه‌گنیسیۆم و كۆمه‌ڵه‌ى ڤیتامین بى، ڤیتامین سى، به‌ڵام كاتێك ده‌رمانى مێروو كوژ بۆ ئه‌و كێڵگه‌یه‌ى كه په‌تاته‌ى سپى لێبه‌رهه‌م ده‌هێنرێت به‌كارده‌هێنرێت زیانێكى زۆر به پێكهاته‌ى په‌تاته‌كان ده‌گات به‌بێ ئه‌وه‌ى هه‌ستى پێبكرێت به‌مه‌یش كاریگه‌رى زیان به‌خش له‌سه‌ر ده‌ماره‌كان و ماسولكه و جومگه‌كانى له‌ش دروست ده‌كات.
دووه‌م: بیبه‌رى شیرین، وه‌كو ده‌زانین بیبه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كى باشى ڤیتامین سییه و پێكهاته‌ى خۆراكى گرنگى تێدایه كه یارمه‌تى به‌هێزكردنى سیسته‌مى به‌رگرى له‌ش ده‌دات، به‌ڵام به‌هه‌مانشێوه ده‌رمانى مێرووكوژ كاریگه‌رى له‌سه‌ر بیبه‌ر دروست ده‌كات و ده‌بێته هۆى زیان گه‌یاندن به پێكهاته‌كانى ناوه‌وه‌ى سه‌وزه‌كه، باش نییه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى هه‌وكردنى جومگه‌یان هه‌یه یان ئازارى جومگه‌كانیان هه‌یه.
سێیه‌م: خه‌یار، برێكى دیاركراو ڤیتامین سى تێدایه، پارێزگارى له نه‌خۆشییه‌كانى چاو ده‌كات و رێ له ره‌شى ژێرچاو ده‌گرێت، به‌ڵام بێگومان چه‌ند كوژه‌رێكى مێرووى تێدایه كه ده‌كاته نزیكه‌ى 35 جۆرى نائه‌ندامى كه هۆكارێكه بۆ ناهاوسه‌نگى هۆرمۆنه‌كان و كارله ته‌ندروستى له‌ش ده‌كات.
چواره‌م: سپێناخ، ره‌نگه پێت سه‌یر بێت كه سپێناغ له كۆمه‌له‌كه‌دا هه‌یه، چونكه چه‌ندان سوودى جۆراوجۆر به‌له‌ش ده‌به‌خشێت، به‌ڵام خواردنى لاسكى سپێناخ باش نییه، چونكه چه‌ندان پێكهاته‌ى نائه‌ندامى تێدایه كه ده‌گاته نزیكه‌ى 48 جۆر پێكهاته‌ى نائه‌ندامى ته‌نیا بۆ ئه‌و كه‌سانه باشه كه نه‌خۆشیى به‌ردى گورچیله و نه‌خۆشى هه‌وكردنى جومگه‌كانیان هه‌یه.
پێنجه‌م: گه‌نمه‌شامى، گه‌نمه شامى چ به‌شێوه‌ى بر‌ژاو بێت یان كوڵان سوودێكى زۆرى هه‌یه بۆله‌ش به‌تایبه‌تى پره له پێكهاته‌ى ریشاڵى گرنگ كه پێویستن بۆ كردارى هه‌رس له‌گه‌ڵ مه‌گنیسیۆم و كۆمه‌ڵه‌ى ڤیتامین بى و سى و مارۆته‌نۆیدسى تێدایه، به‌ڵام له هه‌ندێك وڵات‌دا گۆرانكارى له بۆماوه‌ى گه‌نمه‌شامیدا ده‌كرێت و پرۆتینێك بۆ ئه‌م سه‌وزه‌یه زیاد ده‌كرێت هه‌ندێك كات سیسته‌مى به‌رگرى توانایى ناسینه‌وه‌ى ئه‌م پرۆتینه‌ى نیه بۆیه چه‌ندان گرفتى ته‌ندروستى له له‌شدا دروست ده‌كات.