به‌شێكی زۆری هاوسه‌ران دوای ئه‌وه‌ی منداڵی یه‌كه‌میان ده‌بێت، بۆ ماوه‌یه‌ك ڕێگریی له منداڵبوون ده‌كه‌ن، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت منداڵی دووه‌میان ببێت، دره‌نگ ده‌گه‌ن به ئامانج و ئه‌مه‌ش بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 هۆكاره‌كانی له‌م هه‌واڵه‌دا بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مانه‌ن:
_ گه‌وره‌بوونی ته‌مه‌نی ژنه‌كه: تا ته‌مه‌نی ژن زیاتر بێت ئه‌گه‌ری منداڵخستنه‌وه‌ی كه‌متر ده‌بێت.
_ جگه‌ره‌كێشانی ژن یان مێرده‌كه: به‌هۆی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی جگه‌ره‌كێشان بۆ ته‌ندروستی هه‌یه‌تی، دووگیانبوون دوا ده‌خات.
_ خراپبوونی جۆر و بڕی سپێرمی نێرینه: زۆر جار بڕی سپێرمی پیاو كه‌م ده‌كات و ئه‌مه‌ش ناهێڵێت منداڵ دروست بێت.
_ تێكچوونی بارودۆخی ده‌روونییان: بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی منداڵ دروست بێت، ده‌بێت هه‌ردوو لایه‌ن له حاڵه‌تێكی ده‌روونی زۆر ئاسایی‌دا بن.
_ قه‌ڵه‌ویی: قه‌ڵه‌ویی هێلكه‌دانی ژن لاواز ده‌كات.
_ بوونی كێشه له پیتاندنی هێلكه: دوای منداڵی یه‌كه‌م، زۆر جار هاوسه‌ران له‌م كاته‌دا هه‌ڵه ده‌كه‌ن و له دروستكردنی منداڵ سه‌ركه‌وتوو نابن.
_ هه‌بوونی كێشه له سكی یه‌كه‌م: دوای یه‌كه‌م منداڵبوون، ڕه‌نگه ژنان تووشی ده‌یان هه‌وكردن و كێشه ببن، بۆیه بۆ جاری دووه‌م كێشه‌یان بۆ دروست ده‌كات.
_ زۆر خواردنی حه‌بی ڕێگریكردن له دووگیانی: هه‌تا زۆرتر ئه‌م حه‌به بخۆیت، كار له هۆرمۆنه‌كانت ده‌كات و منداڵبوونت دوا ده‌خات.