منداڵى تازه له دایكبوو پێویستى به چاودێرییه‌كى زۆره بۆ ئه‌وه‌ى به دروستى بمێنێته‌وه، "لیر" زۆر كات به‌هۆى دایبى و ته‌ربوونى منداڵه‌وه دروست ده‌بێت له یه‌كه‌م ساڵى ته‌مه‌نیدا، چونكه ئه‌و قۆناغه پێستى كۆرپه‌له زۆر هه‌ستیار و ناسكه.
زۆر به‌رهه‌مى پزیشكى هه‌ن كه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م لیر و سووربوونه‌وانه‌ى منداڵ به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام زۆر كات ئه‌م به‌رهه‌مانه پێكهاته‌ى سه‌ختیان تێدایه كه زیان به كۆرپه‌له ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه باشتر وایه به‌رێگایى سروشتى چاره‌سه‌ر بكرێت.
بۆچى منداڵ تووشى "لیر" ده‌بێت؟
به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى ئه‌م لیریانه به هه‌ڵئاوسانى پێست به‌هۆى دایبیه‌وه ناسراوه، به‌تایبه‌تى له‌و شوێنه‌دا دروست ده‌بێت كه دایبیه‌كه دایپۆشیوه، یه‌كێك له نیشانه‌كانى ده‌ركه‌وتنى ئه‌م لیرانه ئه‌وه‌یه كه خه‌تى سوور به‌درێژیى نێوان ژانه‌كانى ده‌رده‌كه‌وێت و بۆ به‌شى دواوه‌ى منداڵه‌كه درێژ ده‌بێته‌وه. زۆر كات به‌هۆى زۆر ته‌ربوون و گه‌رمییه‌وه دروست ده‌بێت ئه‌مه‌ش ده‌بێـته هۆكارێك بۆ گه‌شه‌كردنى به‌كتریا و دروستبوونى لیر، پێویسته به زووى چاره‌سه‌رى ئه‌م لیریانه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بێته هۆى هه‌وكردن و خراپتربوونى پێستى منداڵ.
چه‌ند چاره‌سه‌رێكى سروشتى هه‌ن بۆ رزگاربوون له لیرى شوێنه هه‌ستیاره‌كانى كۆرپه‌له.
یه‌كه‌م: رێ بده پێستى منداڵ هه‌وایى ئاسایى به‌ربكه‌وێت، زۆر به‌كارهێنانى دایبى و ته‌ربوونى پێست یه‌كێكه له هۆكاره‌كانى دروستبوونى لیر، باشتر وایه رۆژانه بۆ ماوه‌ى یه‌ك سه‌عات پێستى منداڵ هه‌وایى ئاسایى به‌ربكه‌وێت واته دایبى به‌كارنه‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌واگۆركێ رووبدات و پێست تووشى هه‌وكردن و سووربوونه‌وه نه‌بێت.
دووه‌م: زه‌یتى گوێز هیند به‌كاربهێنه، یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و رێگایانه‌ى كه بۆ چاره‌سه‌ركردنى لیرى شوێنه هه‌ستیاره‌كانى منداڵ به‌كارده‌هێنرێت زه‌یتى گوێز هینده، نه‌ك ته‌نیا یارمه‌تى هێوركردنه‌وه‌ى پێست ده‌دات به‌ڵكو به‌ربه‌ستێكى سروشتى دروست ده‌كات له نێوان پێست و ئه‌و هۆكارانه‌ى كه ده‌بنه هۆى خراپتركردنى لیر وه‌كو كه‌روو و هه‌وكردن و به‌كتریا.
سێیه‌م: ماست به‌كاربهێنه، ماست ده‌توانرێت وه‌كو چاره‌سه‌رێك به‌كاربهێنرێت بۆ ئه‌و لیریانه‌ى به‌هۆى دایبیه‌وه دروست ده‌بێت، باشتر وایه دوایى گۆرینى دایبى چینێكى ئه‌ستوور ماست به‌كاربهێنرێت بۆ ئه‌و شوێنه‌ى كه تووشى لیر بووه ته‌نیا له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا پێست هێور ده‌كاته‌وه و رێگه له سووربوونه‌وه و خوران ده‌گرێت.
چواره‌م: جێڵى ئالۆڤێرا، یه‌كێك له‌و ئاوێته سروشتیانه‌ى كه پێست هێورده‌كاته‌وه ئالۆڤێرایه، ئه‌م جێڵه به شێوه‌یى سروشتى سارده سووتانه‌وه‌ى پێست و لیر كه‌م ده‌كاته‌وه و تایبه‌تمه‌ندى دژه‌به‌كتریایى تێدایه به شێوه‌یه‌كى خێرا چاره‌سه‌رى لیر ده‌كات.
پێنجه‌م: زه‌یتى گه‌ڵا چا، ئه‌م زه‌یته تایبه‌تمه‌ندى پاككردنه‌وه‌ى هه‌یه له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندى دژه به‌كتریا، واته ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كى خێرا لیر چاره‌سه‌ر بكات، چه‌ند دڵۆپێك زه‌یتى گه‌ڵا چا له‌گه‌ڵ زه‌یتى رووه‌كێكى به‌رداردا تێكه‌ڵ بكه وه‌كو زه‌یتى گوێز هیند و پاشان بۆ ئه‌و شوێنه‌ى به‌كاربهێنه كه تووشى لیر و سووربوونه‌وه بووه.
شه‌شه‌م: زه‌یتى زه‌یتون، ئه‌گه‌ر بته‌وێت پێستى منداڵه‌كه‌ت به دروستى بمێنێته‌وه ئه‌وه زه‌یتى زه‌یتون به‌كاربهێنه.
حه‌وته‌م: شیرى دایك، شیرى دایك چاره‌سه‌رێكى ته‌واو سروشتییه بۆ رزگاربوون له لیر پێستى منداڵ به‌تایبه‌تى شوێنه هه‌ستیاره‌كان كه به‌هۆى دایبیه‌وه دروست ده‌بێت، به‌ڵام به‌كارهێنانى شیرى دایك ده‌بێت به وریایه‌وه بێت چونكه هه‌ندێك جۆر لیر هه‌ن به‌به‌كارهێنانى شیر تووشى هه‌وكردن ده‌بن بۆیه باشتر وایه له‌كاتى به‌كارهێنانیدا دڵنیا ببیته‌وه له‌وه‌ى كه له‌گه‌ڵ پێستى منداڵه‌كه‌ت ده‌گونجێت یان نا بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بێته هۆى زیان گه‌یاندن به‌پێستى منداڵه‌كه‌ت.