شەش قومارخانە لە هەولێر داخران

:: PM:01:58:13/02/2019 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، گرتنی كۆمەڵێك تاوانبار و داخستی ژمارەیەك كۆگای دەرمان و دەرمانخانە و نۆڕینگەی لە سنووری پارێزگای هەولێر و داخستنی چەند قومارخانەیەكی راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەم 13ـی شوبات، عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، هەشت تاوان لەماوەی ڕابردوو ئەنجام دراون و 22 تۆمەتبار گیراون.

هاوكات موقەدەم سۆران بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەوانی چالاكییەكانی خستەڕوو كە داخستی (٥٦) كۆگای دەرمان و دەرمانخانە و نۆڕینگە لە سنووری پارێزگای هەولێ و سزا و پێبژاردنی دەرمانخانە و كۆگا و شوێنە گشتییەكان بە بڕی (۹۰) ملیۆن دیناری عێراقی و لەناوبردنی شەش تۆن دەرمانی جۆراوجۆر و ماوەبەسەرچوو و قاچاخ.

بەڕێوەبەری پۆلیس شارەوانی گوتی، 35 هاووڵاتی بە سەرپێچیكار بە مەبەستی جۆراوجۆر گیراون و  تێكدانی (۱۸) خانوو و دووكان و سیاج كە بە زێدەڕۆیی دروست كرابوون، داخستنی شەش شوێنی قومارخانە و یارییە ئەلیكترۆنییەكان و داخستنی (۲۱) كۆمپانیا و شوێنی فرۆشتنی دەرمانی كشتوكاڵیی بێ مۆڵەت،  دەست بەسەرداگرتنی دوو تۆن دەرمانی كشتوكاڵیی ماوەبەسەرچوو و داخستنی (۱۱) كۆمپانیای فڕۆكەوانیی بێ مۆڵەت هەبووە.



وشە - رامیار جەواد