شاره‌زایانی بواری زینده‌وه‌رزانی له كینیا و گرووپێكی تایبه‌ت به كامێرای شاراوه له دارستانه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ یه‌كه‌مجار دوای 100 ساڵ دووباره ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی پڵنگی ڕه‌شیان له ناوچه‌كه بینییه‌وه و كه له جۆری پڵنگی میلانیتییه و یه‌كێكه له جۆره ده‌گمه‌نه‌كانی پڵنگ.
پڵنگی ڕه‌ش له سه‌رتاسه‌ری دنیا ڕوو له له‌ناوچوونن و ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی له كینیا به هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر بۆ زانایانی زینده‌وه‌رزانی و ژینگه‌پارێزان داده‌نرێ. ئه‌و پڵنگه له ئه‌نجامی گۆڕینی جینات پێست و تووكی ڕه‌ش ده‌بێ و یه‌كێكه له جۆره ناوازه و ده‌گمه‌نه‌كانی پڵنگ. پێش 100 ساڵ ئه‌و جۆره پڵنگه له كینیا زۆر زۆربوون، به‌ڵام به‌هۆی ڕاوكردن و شه‌ڕ و ئاژاوه له‌و ناوچه‌یه زۆرینه‌یان له ناوچوون و به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رنه‌كه‌وتنه‌وه.
له مانگی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵ گۆڤاری ئه‌فریقا بۆ ئیكۆلۆجیا بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌ی ئه‌و جۆره پڵنگه‌ی له كینیا بڵاوكرده‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه له 1909ه‌وه یه‌ك پڵنگی تری له‌م جۆره له شاری ئه‌دیس ئابابا بینراوه، دوای گرتنی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكیه‌كان بۆ مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی بۆ مێژووی سروشتی واشنتن گوازراوه‌ته‌وه. دوای ئه‌وه له ته‌واوی كیشوه‌ری ئه‌فریقا ئه‌مجۆره پڵنگه كه‌می كردووه و ده‌رنه‌كه‌وتوونه‌ته‌وه.
بیلفۆلدی زانای زینده‌وه‌رزانی له په‌یمانگای سان دیگۆ گلۆبال ده‌ڵێ، هه‌ر كه‌سێك ئه‌و ڤیدیۆیه ده‌بینێ كه پڵنگه ڕه‌شه‌كه‌ی تێدا ده‌رده‌كه‌وێ، به‌تایبه‌ت كه خه‌ڵكی ئه‌فریقا بێ دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه گیانه‌وه‌رێكی ئه‌فسانه‌یییه، چونكه ماوه‌یه‌كی یه‌كجار زۆره ئه‌مجۆره پڵنگه له‌به‌رچاوان نه‌ماون.
زیاتر له نۆ جۆر پڵنگی جۆراوجۆر له ئه‌فریقا تا ڕووسیای ڕۆژهه‌ڵات بوونیان هه‌یه و ئێسته ته‌نیا 11%یان له ژیان ماون، زۆرینه‌یان له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیان ئه‌وانه‌ی كه ماون، زۆرێكیش له دارستانه چڕه‌كانی كه‌مه‌ره‌ی زه‌مین ده‌ژین و خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن و له ده‌ست ڕاوچییه‌كان ڕا ده‌كه‌ن.