له توێژینه‌وه كۆنه‌كاندا ئه‌وه سهلمێنرابوون كه یارییه توندڕه‌وه‌كانی وه‌ك "GTAV و CALL OF DUTY" و چه‌ندان یاریتر كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر منداڵان و گه‌نجان به‌گشتی دروست ده‌كه‌ن و توندڕه‌ویان ده‌كه‌ن، به‌ڵام نوێترین توێژینه‌وه ئه‌م حاڵه‌ته ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین توێژینه‌وه ده‌كات له‌سه‌ر یارییه توندڕه‌وه‌كان و ئاماژه‌ی پێ داوه، نوێترین توێژینه‌وه‌ی به‌ریتانی كه له‌لایه‌ن زانكۆی ئۆكسفۆرده‌وه ئه‌نجام دراوه ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه یارییه توندڕه‌وه‌كانی وه‌ك "GTAV، CALL OF DUTY، Red Dead Redemptionو Assassin's Creed" و چه‌ندان جۆری تر كاریگه‌ری خراپ و توندڕه‌وانه له‌سه‌ر منداڵانه و گه‌نجان دروست ناكه‌ن.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا زیاتر له هه‌زار مێرمنداڵ و هه‌رزه‌كاری ته‌مه‌ن 14 بۆ 15 ساڵان به‌شدارییان كردبوو، توێژه‌ران بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك چاودێری ئه‌و مێرمنداڵانه‌ی ده‌كرد كاتێك ئه‌و یارییه توندڕه‌وانه‌یان ده‌كرد، ئه‌وه‌ی به‌دی كرا ته‌نیا ئه‌وه بوو كه ئه‌م یارییه به‌شێك له‌و منداڵانه‌ی تووڕه ده‌كرد له‌كاتی دۆڕانیان، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك ئه‌م تووڕهبوونهیان نه‌ده‌ما، هه‌روه‌ها هیچ حاڵه‌تێكی توندڕهویشیان نه‌بینی له هیچ كامیان.
ئه‌مه‌یش وای كرد توێژه‌ران بڵێن، ئێمه توێژینه‌وه كۆنه‌كان ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه هیچ حاڵه‌تێكی توندڕه‌وی دروست نابێت له یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا توندڕه‌و نه‌بێ.