سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی بلێ له ده‌ڤه‌ری بارزان ده‌ست به هه‌ڵمه‌تێكی چاندنی نه‌مام له سه‌نته‌ری شار و ناو بازاڕ و شه‌قامی سه‌ره‌كییه‌كان كرا، سه‌رۆكی شاره‌وانی بلێ راى گه‌یاند، كه هه‌ڵمه‌ته‌كه تا ڕۆژی 14ی ئادار به‌رده‌وام ده‌بێت.
نادر بازی سه‌رۆكی شاره‌وانی بلێ له ده‌ڤه‌ری بارزان به "وشه"ی راگه‌یاند، "به مه‌به‌ستی پاراستنی ژینگه و جوانكاری ناو شار و زیاد كردنی رێژه‌ی سه‌وزایی هه‌ڵمه‌تێكی چاندنی نه‌مام ده‌ستی پێ كرد".
زیاتر گوتی، "هه‌ڵمه‌ته‌كه پێكهاتووه له داری جوانكاری له لێوار شه‌قامی سه‌ره‌كی و سه‌نته‌ری شار و ناو بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كانی بلێ و ده‌رووبه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی سه‌وزایی زیاد بكات و ژینگه‌یه‌كی پاك و جوان بۆ شوێنه‌كه دابین بكات".
"هه‌ڵمه‌ته‌كه ئه‌مرۆ چوارشه‌م 13ی شوبات، ده‌ستی پێ كردووه و له یه‌كه‌م رۆژ دا 600 نه‌مام چێنراوه و بڕیاره تا رۆژی 14ی ئادار، كه ده‌بێته ساڵیادی له‌دایكبوونی بارزانی نه‌مر به‌رده‌وام بێت، هه‌موو ئه‌و نه‌مامانه‌ی دهچێنڕێت پێكدێن له جۆری چنار" بازی وای گۆت.
وێڕای ئه‌وه ساڵانه له ده‌ڤه‌ری بارزان له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و لایه‌نی پێوه‌ندیدار و هاووڵاتییان چه‌ندان نه‌ما و دار دهچێنڕێت، به‌ڵام ده‌ڤه‌ری بارزان خۆی سرووشتێكی جوان و ژینگه‌یه‌كی پاكی هه‌یه.
بارزان/ نه‌وزاد هلۆری