یه‌ك ملیار كه‌س به‌هۆی هێدفۆنه‌وه‌ مه‌ترسیان له‌سه‌ره‌

:: PM:07:49:13/02/2019 ‌

به‌گوێره‌ی ئامارێكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌وه‌ سه‌لمێنراوه‌ كه‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیار كه‌س مه‌ترسیان كه‌وتووه‌ته‌ سه‌ر به‌هۆی زۆر گوێگرتن به‌ هێدفۆن.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی "euronews" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ یه‌كێك له‌ مه‌ترسییه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه‌، ئامارێكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌ی ڕوونكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ 1.1 ملیار كه‌س له‌ ته‌مه‌نه‌كانی 12 بۆ 35 ساڵان مه‌ترسی كه‌ڕبوونیان له‌سه‌ره‌ به‌هۆی زۆر به‌كارهێنانی هێدفۆنه‌وه‌.

ئه‌وه‌یش گوتراوه‌ كه‌ ئه‌م رێژه‌ زۆره‌ له‌ خه‌ڵكی واڕاهاتوون كه‌ ئاستی ده‌نگی هێدفۆنه‌كانیان هه‌میشه‌ له‌ به‌رزترین بێت كه‌ ئه‌مه‌یش مه‌ترسیی كه‌ڕبوون زیاتر ده‌كات.

هه‌روه‌ها شاره‌زایانی ده‌زگای "سیراتوما" هۆشیاریی ده‌ده‌ن كه‌ كاتێك گوێمان له‌ مۆسیقاییه‌ك یان گۆرانییه‌ك گرت به‌ هێدفۆن ئه‌وا ئاستی له‌ریینه‌وه‌ دیاری كراوه‌كه‌ تێنه‌په‌ڕێنین كه‌ 85 یه‌كه‌ی دیسبڵه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر په‌رده‌ی گوێ نه‌بێت.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان