كۆمپانیای " Realbotix"ی بواری تەكنۆلۆجیا بە نیازە بووكەڵەیەكی سێكسی زیرەك بخاتە روو كە كڕیارەكەی دەتوانێت تایبتمەندیی كەسایەتی بگۆڕێت و ئەوەی ئارەزووی لێیەتی پێی بڵێت بە مەبەستی زیاتر لێكگەیشتنیان.
بووكەڵەی
" Harmony"، بە تەكنیكی زیرەكی دەستكرد كار دەكات كە دەتوانێت قسە لەگەڵ كڕیارەكەی بكات و ئەو شتانە بزانێت كە حەزیان پێی دەكات یان نایكات، جیا لە قسەی خۆش و دەستگەمە، بۆیە تایبەتمەندی كەسێتی بووكەڵەكە و بەڕێوەبردنی لە رێگەی ئەپلیكەیشنێكی دیجیتاڵەوە بەناوی " ReadDollX" ئەنجام دەدرێت كە ئەویش بە خواستی بەكارهێنەرەكە ئەو بووكەڵە پڕۆگرام دەكات، لەو كاتەی هەموو پرۆسەكانی چارەسەركردنی دیجیتاڵی لە سەری بووكەڵەكەوە دەبێت نەوەك لە لەشیدا.
بۆیە لەو رێگەوە دەكرێت بووكەڵەكە وا پڕۆگرامسازی بۆ بكرێت كە ببێتە شەرمن و حەزكردنی بە یاری و هیتریش لە كەسایەتی جیاواز، بەو پێیەی ئەو تەكنیكە تا ئێستە لە قۆناغی تاقیكردنەوەدایە، بەڵام كۆمپانیاكە بەنیازە لە ماوەی ئەم مانگە بووكەڵەكە و ئەپلیكەیشنەكە بخاتە بەكارهێنان و نرخەكەیشی دەگاتە 15 هەزار دۆلاری ئەمەریكایی.