سه‌دان ساڵ پێش ئێسته، توێژه‌ران به دوای گه‌نجینه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێن كه له تۆماره مێژووییه‌كان ناوی هێنراوه و به شارێكی پڕ له زێڕ باسی لێوه‌كراوه كه ناوی "ئه‌لدۆرادۆ" بوو. ئه‌م زانیارییه سه‌رنجی زۆربه‌ی مێژوونووسانی ڕاكێشاوه و زۆرینه‌یان به جۆری جیا جیا پێشنیازی شوێنی ئه‌م شاره ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده هه‌ندێ پارچه زێڕ دۆزراوه‌ته‌وه كه پێشبینی ده‌كه‌ن، هی ئه‌م شاره بێ، به‌ڵام خودی شاره‌كه تا ئێسته شاراوه‌یه و نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
زۆربه‌ی بۆچوونه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه شاره‌كه كه‌وتووه‌ته ئه‌مه‌ریكای لاتین بۆیه زۆرینه‌ی توێژه‌ران و ئه‌وانه‌ی به‌دوای ئه‌و گه‌نجینه به‌هاداره ده‌گه‌ڕێن، هه‌ڵمه‌ته‌كانی گه‌ڕان و پشكنین له‌م ناوچه‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌شێكیش له‌و بڕوایه‌دان ئه‌و شاره پڕ له زێڕه بوونی نییه و ته‌نیا ئه‌فسانه‌یه‌كه به‌شێوه‌ی زاره‌كی گوازراوه‌ته‌وه.
ئه‌لدۆرادۆ و چیرۆكه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می هۆزی مۆیسكا له هه‌زار و 270ی پێش زاینی ده‌گه‌ڕێته‌وه، هۆزی مۆیسكا ناوچه‌كانی كۆندیناماركا بۆیكای له كۆڵۆمبیا خسته ژێڕ ڕكێفی خۆی، وه‌ك له كتێبی ئهلكارنۆرۆ هاتووه، هۆزی مۆیسكا له‌گه‌ڵ هاتنی هه‌ر پاشایه‌كی نوێ بۆ سه‌ركردایه‌تی هۆزه‌كه‌یان گه‌وره‌ترین گه‌نجینه‌ی پڕ له زێڕ و كانزای بههاداریان پێشكه‌ش ده‌كرد، تا خێر و خۆشی بۆ هۆزه‌كه بهێنێت، پاشای ئه‌و هۆزه دواجار شوێنی نیشته‌جێبوونی بۆ نزیك ده‌ریاچه‌ی گواتاڤیتا گواستووه‌ته‌وه،.خۆی خستووه‌ته ئاوه‌كه و دواتر به جلوبه‌رگی به زێڕ دروستكراو هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، ئه‌مه سرووتێكی هۆزه‌كه بوو و ده‌بوو هه‌موو پاشایه‌كیان ئه‌م كاره ئه‌نجام بدات.
هه‌موو ئه‌ندامانی هۆزه‌كه له‌و مه‌ڕاسیمه كۆ ده‌بوونه‌وه و هه‌ریه‌كه‌یان به گوێره‌ی توانای خۆی زێڕ و كانزای گرانبه‌های به پاشا ده‌دا و به‌شێكیشیان ده‌خسته ده‌ریاوه، تا خواوه‌ندی مۆیسكا له زه‌نگینی و ده‌وڵه‌مه‌ندی دا بژی و بمێنێته‌وه. به‌گشتی پاشا سه‌رجه‌م زێڕ و خشڵه‌كانی ده‌هێنایه‌وه و شارێكی پڕ له زێڕیان هه‌بوو، به‌ڵام دوای له‌ناوچوونی ئه‌و هۆزه تا ئێسته نازانرێ چاره‌نووس و شوێنه‌واری ئه‌م هۆزه كه‌وتووه‌ته كوێ و هه‌ر كه‌سێك بیدۆزێته‌وه ده‌بێته خاوه‌نی گه‌نجینه‌یه‌كی زۆر به‌هادار.
له ئه‌شكه‌وتێكی ناوچه‌ی باسكا كه به‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی گوتاڤیتا ده‌ڕوانی، له 1856ی زاینی شاره‌زایان چه‌ندان پارچه‌ی به‌هاداری زێڕیان دۆزییه‌وه كه سه‌رجه‌میان مێژووه‌كه‌ی بۆ هه‌زار و 200 تا هه‌زار و 500ی پێش ده‌گه‌ڕێته‌وه، له 1545 هه‌ریه‌ك له كونكیستادوریس لازار و فۆنتی هیرنان و بیریز دی كیسادا ویستیان پرۆژه‌ی ئاوی ده‌ریاچه‌كه كه‌م بكه‌نه‌وه و تا ڕاستییه‌كه‌یان بۆ ده‌ر بكه‌وێت، ئه‌وان دوای كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاوه‌كه ژماره و بڕێكی زۆری زێڕیان دۆزییه‌وه و هێنده‌ی تر خه‌ڵكی باوه‌ڕیان به بابه‌ته‌كه هێنا و ڕوویان له ناوچه‌كه كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجینه گه‌وره‌یه بدۆزینه‌وه.
له 1580ی زاینی سه‌رمایه‌داری به‌ناوبانگ ئه‌نتۆنیۆ دی سیپۆلفیدا، ده‌ستی به وههبهرهێنان له‌و بواره كرد و دووباره به‌شێكی تری ئاوی ده‌ریاچه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه و بڕێكی باش زێڕی ده‌سكه‌وت، هیچ كه‌س تا ئێسته نه‌یتوانیوه بگاته ناوه‌رۆكی گه‌نجینه‌ی ئه‌و هۆزه و زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه گه‌نجینه‌كه له قوڵایی ئاوی ده‌ریاكه‌یه و پێویسته سه‌ره‌تا ئاوی ده‌ریاكه وشك بكرێ، ئنجا ده‌ست به هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی زێڕه‌كه بگرێت.
پێشبینی ده‌كرێ گه‌نجینه‌كه بایی زیاتر له 300 ملیۆن دۆلار زێڕی تێدا بێ. گه‌ڕان و پشكنین له‌و ده‌ریاچه‌یه به‌رده‌وامی هه‌بوو تا حكوومه‌تی كۆڵۆمبیا فه‌رمانی كرد كه ده‌ریاچه‌كه بپارێزێت و گه‌ڕان و پشكنین تێیدا قه‌ده‌غه كرا. به‌ڵام گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی شاره‌كه نه‌وه‌ستاوه و زۆرێك له خه‌ڵكی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه ئه‌گه‌ر دڵنیا نه‌بین له دۆزینه‌وه‌ی شاره‌كه ده‌سبه‌رداری گه‌ڕان نابین و دووپات له‌وه‌یش ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌سته‌مه پاشا یه‌ك ناوچه و شوێنی مانه‌وه و نیشته‌جێبوونی هه‌بێت.
بۆیه سه‌رجه‌م مێژوونووس و گرووپه مافیاكان به‌رده‌وامن و به وردی ده‌گه‌ڕێن و ده‌سووڕێن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و شاره پڕ له زێڕه‌ی ونبووه و تا ئێسته‌یش به فه‌رمی هیچ شتێك یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه، له 1595ی زاینی والته‌ر ڕالی ئینگیلیزی كه یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی به‌دوای گه‌نجینه‌كه ده‌گه‌ڕێ دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌لدۆرادۆ له ده‌ریاچه‌ی بارایمه له به‌رزاییه‌كانی گیانا تا ده‌گاته ده‌ریای رالی.
زۆر تیمی تر به دوای دا ده‌گه‌ڕێن و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامن، به‌ڵام كه‌س ئه‌و شاره پڕ له زێڕه‌ی بۆ نادۆزرێته‌وه. تا ئێسته سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان شكستیان خواره‌وه، نزیكترین شوێن و ده‌ریای گواتاڤیتایه، به‌ڵام ئه‌میش له‌لایه‌ن حكوومه‌تی كۆڵۆمبیاوه قه‌ده‌غه كراوه و حكوومه‌ت ده‌یه‌وێ خۆی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گرێبه‌ست بۆ ده‌رهێنانی زێڕ و زیوی ئه‌وشاره ونبووه‌ی ژێر ده‌ریا بكرێ.