سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی ئاشكرای كرد، له ئه‌نجامی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌رێك له ناوچه‌ی دۆڵی گه‌وره له كینیا پێنج هاووڵاتی گیانیان له ده‌ست دا كه سێیان هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكان.
به گوێره‌ی قسه‌ی شایه‌تحاڵه‌كان،
هه‌لیكۆپته‌ره‌كه خۆی به دره‌ختێكی گه‌وره‌دا كێشاوه، له ساتی هاتنه خواره‌وه‌ی بۆ نیشتنه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك نامۆ و سه‌ركێش، ڕووداوه‌كه‌یش له هه‌رێمی كیریشۆی ڕۆژئاوای نیرۆبی پایته‌ختی كینیا ڕووی داوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیس ئاشكرای كرد، فڕۆكه‌وانه‌كه كینی بووه و یه‌كێكی تر ڕه‌گه‌زنامه‌كه‌ی ڕوون نییه، له‌گه‌ڵ سێ ئه‌مه‌ریكی تر له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه گیانیان له ده‌ست داوه و ته‌رمه‌كانیان به‌ره‌و پزیشكی دادی ڕه‌وانه كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌یش له ڕووداوه‌كه به وردی ده‌ستی پێ كردووه.
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی كینیا له‌وباره‌وه ئاشكرای كرد، په‌یام و ئاماژه‌ی فریاكه‌وتن و به‌هاناوه‌چوونمان له فڕۆكه‌یه‌كه‌وه پێگه‌یشتووه، به‌ڵام شوێن و جۆر و ورده‌كاری تری نه‌بووه، بۆیه نه‌مانتوانیوه به هانایانه‌وه بچین، به‌ڵام ده‌ستبه‌جێ تیمی فریاكه‌وتن و ڕزگاركردنمان بۆ حاڵه‌تی له‌ناكاو ئاماده كردووه و دوای زانینی شوێنی ڕووداوه‌كه‌یش ده‌ستمان به هاریكاری هێزه‌كانی تر كردووه، تا به‌سه‌ر دۆخه‌كه زاڵ بین.