یه‌كێتی لیژنه پێك دێنێت
له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا چه‌ند كه‌یسێكی "به‌زۆر پاره‌وه‌رگرتن" له بازرگان و خاوه‌ن هۆتێل و به‌نزینخانه‌كان له سلێمانی ڕووی داوه، گومانیش دروست بووه ئه‌و گرووپانه به‌رپرسی باڵایان له پشته‌وه بن. یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لیژنه‌یه‌ك به سه‌ركردایه‌تیی به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی دروست ده‌كات و هاوكاریی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و گرووپانه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه ده‌ستی خستوون، له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا چه‌ند كه‌سێك سكاڵایان تۆمار كردووه كه خه‌ڵكی بازرگان و خاوه‌ن ماڵن له سلێمانی، به زۆر هه‌ڵكوتراوه‌ته سه‌ریان و پاره‌یان لێ سه‌ندوون. ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لای خه‌ڵك و خاوه‌ن ئیش و بازرگانه‌كان دروست كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رده‌ست "وشه"، شاندێك به نوێنه‌رایه‌تیی بازرگان و خه‌ڵكی خاوه‌ن به‌نزینخانه و ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی له سلێمانی، سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتییان كردووه و بارودۆخه‌كه‌یان بۆ باس كردوون و داوایان لێ كردوون سه‌ر و ماڵیان بپارێزن، دوای به‌دواداچوونی مه‌كته‌بی سیاسیش، ده‌ركه‌وتووه رووداوه‌كان ڕاستن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌كی له سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی حزبه‌كه‌ی پێك هێناوه.
لیژنه‌كه له هه‌ریه‌ك له مه‌حموود سه‌نگاوی، شێخ جه‌عفه‌ر، حاكم قادر و چه‌ند ئه‌ندام سه‌ركردایه‌تییه‌ك پێك دێت، ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان دراوه‌تێ له هیچ كه‌س و به‌رپرسێك خۆش نه‌بن كه له پشت هه‌ر باند و گرووپێكه‌وه بێت كه ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی بشێوێنێت و ببێت به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن.
لیژنه‌كه‌ی یه‌كێتی جگه له هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی، چه‌ند ژماره ته‌له‌فۆنێكیان داوه‌ته خاوه‌ن هۆتێل و به‌نزینخانه و خه‌ڵكانی بازرگان، تا له حاڵه‌تی بوونی هه‌ر كارێكی له‌و جۆره‌دا، ڕاسته‌وخۆ ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند، دروستكردنی ئه‌و لیژنه باڵا و ته‌ناهییه ڕاسته و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی مه‌كته‌بی سیاسیدایه، هیچ جۆره لادانێك له هیچ كه‌سێك قبووڵ ناكرێت.
به‌گوته‌ی خۆی، "یه‌كێتی به په‌رۆشه‌وه له ته‌ناهیی كوردستان و سه‌روماڵی خه‌ڵك ده‌ڕوانێت، بۆیه رێ به هیچ كه‌س نادات له هه‌ر پۆست و سه‌ربه هه‌ر لایه‌نێك بێت، سه‌روماڵی خه‌ڵك بخاته مه‌ترسییه‌وه و بازرگانان و خه‌ڵكانی ده‌وڵه‌مه‌ند له سلێمانی دوور بخه‌نه‌وه."
ئه‌گه‌رچی هیچ زانیارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه تا ئێسته ڕانه‌گه‌یه‌نراوه، به‌ڵام "وشه" زانیویه‌تی دروستكردنی لیژنه‌یه‌ك له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه له‌و ئاسته باڵایه‌دا، گومانی ئه‌وه‌ی دروست كردووه ئه‌و گرووپه مافیایانه به‌رپرسی گه‌وره‌یان له پشته‌وه بن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یش ده‌بێت له ئاستی له خۆیان باڵاتر بێت.
"لیژنه‌كه هاوكاری جێبه‌جێكردنی هه‌ر بڕیارێك ده‌بێت كه لایه‌نی پێوه‌نداری حكوومه‌ت له‌باره‌ی سه‌رپێچیكارانی ئه‌و بواره ده‌یدات." سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی یه‌كێتی وای گوت.
دووپاتی كرده‌وه، "ئاگاداری ئه‌وه نیم ئاخۆ لیژنه‌كه چیی ده‌ست كه‌وتووه، ئایا هیچ به‌رپرس و كه‌سانی ده‌ستڕۆیشتوو له پشت ئه‌و باندانه‌وه‌ن یان نا، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م پرسه زۆر هه‌ستیاره و به كۆی ده‌نگی مه‌كته‌بی سیاسی شایانی چاوپۆشی لێ‌كردن نییه و رێوشوێنی ته‌واوه‌تی وه‌رده‌گیرێت."
"وشه" پێوه‌ندی به سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره گوته‌بێژی یه‌كێتییه‌وه كرد، به‌ڵام بێئاگایی خۆی له پرسێكی وا ڕاگه‌یاند.
به‌ڵام مه‌حموود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، پێشتر پشتڕاستی ئه‌و زانیارییانه‌ی كردبووه‌وه و گوتبووی، "لیژنه‌مان پێك هێناوه و به‌دواداچوون ده‌كه‌ین و ماف بۆ مافخوراوه‌كان ده‌گێڕینه‌وه."
*
لیژنه‌كه له هه‌ریه‌ك له مه‌حموود سه‌نگاوی، شێخ جه‌عفه‌ر، حاكم قادر و چه‌ند ئه‌ندام سه‌ركردایه‌تییه‌ك پێك دێت