دوو ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رۆژه‌دا تێپه‌ڕیوه كه "په‌روا" له‌لایه‌ن خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌وه كراوه به ژن و وازی لێ هێناوه، ئه‌و ئێسته ته‌مه‌نی ٢٥ ساڵه و به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بزانێ هۆكاره‌كه چییه، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه دێنه داخوازی. ئه‌وه له كاتێكدایه كه زانست و ئاین ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه كچ به‌هۆی "په‌رده"وه ژیانی تاریك بكرێ.
چیرۆكه‌كه له‌وكاته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه په‌روا له‌ڕێی هاوڕێیه‌كیه‌وه كوڕێك ده‌ناسێت و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ ده‌بێت، به‌ڵام دواتر تێده‌گات ئه‌و كوڕه هه‌ڵیخه‌ڵه‌تاندووه، هه‌رچه‌نده كچێنیی خۆی به‌و به‌ڵێنه‌ی به‌خشی كه ده‌یكات به ژن و دواتر ڕاسته‌وخۆ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه ڕوو نادات، چونكه كوڕه‌كه راستگۆ نه‌بوو له خۆشهویستییهكهدا.
دوای ئه‌وه‌ی په‌روا به‌هۆی خۆشه‌ویستیی زۆره‌وه باوه‌ڕی پێ كرد، ئه‌و به‌جێی هێشت و ته‌نانه‌ت وه‌ك خۆی ده‌ڵێ "هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێ كردووه ئه‌گه‌ر داوای مافی خۆی بكات، حه‌یای ده‌بات". بێ‌ئاگا له‌وه‌ی په‌روا له كۆمهڵگهیهكدایه هه‌رگیز متمانه به كچ نادات رازی خۆشه‌ویستی بدركێنێ، نه‌ك دوای مافی خۆی بكات.
په‌روا باس له دۆخی ژیانی ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی ده‌بێت به ژن و ئه‌وه ده‌خاته ڕوو، "لای ده‌وروبه‌ر وایه كچم و خۆشم له ناوه‌وه ژنێكی ڕووخاو پڕ برینم، ته‌نیا له‌لای هاوڕێیه‌كم باسی ئه‌و دۆخه‌ی خۆمم كردووه، به‌یه‌كه‌وه سه‌ردانی چه‌ند پزیشكێكمان كرد بۆ چاره‌سه‌ر، به‌ڵام ته‌نانه‌ت یه‌كێك له پزیشكه‌كان سووكایه‌تی پێ كرین و ده‌ریكردین، جارێك به قسه‌ی زبر وه‌ك بڵێی باوكیم كوشبێت ئازاری ده‌دام و دواتر ده‌یگوت بڕۆ چۆن ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ت كرد، ئاواش چاكی بكه‌ره‌وه". په‌روا زیاتر ده‌ڵێ "ئاخر پزیشك له‌وه تێناگات كه كه‌سێكت خۆش‌ویست دنیا له‌ودا ده‌بینی".
به‌هۆی تێنه‌گه‌یشتنی پزیشك بۆ حاڵه‌ته‌كه‌ی، په‌روا له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی ڕوو ده‌كاته ئه‌و مامانانه‌ی له ماڵه‌كانیان چاره‌سه‌ری په‌رده‌ی كچێنی ده‌كه‌ن.
وه‌ك په‌روا له زاری مامانه‌كه‌ی گواسته‌وه، به متمانه‌یه‌كی زۆره‌وه له كاره‌كه‌ی گوتی، "سه‌رم له‌و ئیشه سپی كردووه و ٢٦ ساڵه سه‌دان كچم چاك كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به ٢٥ وه‌ره‌قه /دوو هه‌زار و 500 دۆلار/، چاكت ده‌كه‌مه‌وه به شه‌رت، ته‌نیا چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م ئازارت ده‌بێت و ئیتر ده‌بیته‌وه كچه‌كه‌ی جاران". به‌ڵام په‌روا نه‌یتوانیوه ئه‌و بڕه پاره‌یه دابین بكات و خۆی چاك بكاته‌وه. به‌هۆی "بێكاری خۆی و بێڕه‌وشتی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كه به‌جێی هێشتووه".
ئه‌و كچه كه ئێسته سه‌ره‌تای ژیانیه‌تی و خه‌مه شاراوه‌كانی لوولی ده‌ده‌ن، نایشارێته‌وه كه هۆیه‌كی تری ترسان له مامانه‌كه، ئه‌وه‌بووه له‌كاتی چاره‌سه‌ردا دووچاری هه‌ڵه‌یه‌ك ببێت و ئه‌وكات مردن له‌ناو ده‌ستی مامان چاره‌نووسی ده‌بوو، یاخۆ به ڕه‌وانه‌كردنی بۆ نه‌خۆشخانه ئاشكرا ده‌بێت و ئابڕووی بچێت، بۆیه خۆی ده‌ڵێ، "بێده‌نگیم هه‌ڵبژاردووه و ئه‌وه باشتره له كوشتن و ناوزڕاندنی ماڵ، چونكه كه بیر له نابه‌رپرسیارێتی كوڕه‌كه ده‌كه‌مه‌وه، ده‌زانم هه‌ڵه‌م كردووه و نامه‌وێ ماڵه‌وه باجه‌كه‌ی بده‌ن".
چاككردنه‌وه‌ی په‌رده‌ی كچێنی، له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كراوه به‌و بابه‌ته هه‌ستیاره‌ی تا ئێسته‌یش به‌شێوه‌یه‌كی شاراوه باس ده‌كرێت، له كاتێكدا ژیانی چه‌ندان كچی كردووه به دۆزه‌خ و به‌هۆی چه‌ند دڵۆپێك خوێن چه‌ندان جار گۆمی خوێن دروست بوون، سه‌دان خێزانیش به‌هۆی ئه‌و دڵۆپه خوێنانه‌ی كچێكه‌وه ده‌كه‌ونه به‌ر تانه‌ی زبری كۆمه‌ڵگه، جیا له‌وه‌ی چه‌ندان كچ به‌هۆی ناتێگه‌یشتوویی ده‌وروبه‌ر و گوشاری كوڕ، خۆكوشتنی هه‌ڵبژاردووه. له كاتێكدا ئه‌م كچانه سه‌دان لایه‌نی جوان و به‌سوودیان هه‌یه بۆ كۆمه‌ڵگه و تاوانه‌كه‌یان ته‌نیا "خۆشه‌ویستی" بووه.
به‌گوێره‌ی زانست، په‌رده‌ی كچێنی ئه‌و ده‌رچه‌یه‌یه كه زێی كچ له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌یدا له یه‌ك جیا ده‌كاته‌وه، ته‌سكبوونه‌وه‌ی كۆتایی ئه‌ندامی زاوزێیه كه هه‌ریه‌كه‌ی به شێوازێكه، چینێكی زۆر نه‌رم و ته‌نكی ناوپۆشی ناوه‌وه‌ی مێینه‌یه، له كاتی جووتبوونی یه‌كه‌م جاردا ئه‌و په‌رده‌یه لا ده‌چێت و نامێنێت، به‌ڵام حاڵه‌تی ناوازه هه‌یه له جۆری كه‌وانه‌یی لاستیكی كه زۆرجار به یه‌كه‌م جووتبوون لا ناچێت و هه‌یشه هه‌ر لا ناچێت و ده‌بێت به نه‌شته‌رگه‌ری لا ببرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانست، په‌رده هه‌یه به‌هۆی جووتبوون نامێنێت، به‌ڵام خوێنی لێ نایه‌ت، یاخۆ كچه‌كه هه‌ر په‌رده‌ی نییه، ئه‌مانه هه‌ریه‌كه و جۆرێكن له په‌رده‌ی جیاواز كه پێویسته پێش هاوسه‌رگیری هۆشیاری وه‌ربگیرێت له‌باره‌یانه‌وه.
چاككردنه‌وه‌ی په‌رده‌ی كچێنی تا ئێسته له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كوردستان "ڕێپێدراو نییه" تا پزیشك یان حكوومه‌ت خۆی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه هه‌ڵبگرێت و ژیان به‌و كه‌سانه ببه‌خشێته‌وه، به‌ڵام به‌شێك له پزیشكان وه‌ك حاڵه‌تی مرۆیی خۆیان و دڵسۆزی بۆ ژیانی كچ و ڕووداوی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌نهێنی ئه‌و كاره مرۆییه ده‌كه‌ن.
دكتۆر ئیڤان كه ناوی خوازراوی پزیشكێكی ژنانه، له‌باره‌ی په‌رده‌ی كچێنی بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌رده‌یه وه‌ك هه‌ریه‌ك له‌و خزمه‌ته پزیشكییانهیه كه ڕۆژانه ئه‌نجام ده‌درێن، ئاسانیش چاك ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام ناتوانرێت به ئاشكرا بكرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی داوده‌زگای فه‌رمی به‌رپرسیارێتییه‌كه هه‌ڵناگرێت و زۆرجار جگه له قوربانییه‌كه، مه‌ترسی بۆ سه‌ر پزیشكه‌كه‌یش دروست ده‌كات، بۆیه به ناچاری به نهێنی چاك ده‌كرێته‌وه.
ئه‌و پزیشكه باسی شێوازی چاككردنه‌وه‌ی په‌رده‌ی كچێنی ده‌كات و رای ده‌گه‌یه‌نێت كه په‌رده‌ی كچێنی دروست ده‌كرێته‌وه، هیچ پیاوێكیش هه‌ستی پێ ناكات.
به‌گوته‌ی دكتۆر ئیڤان "دوو ڕێ بۆ چاككردنه‌وه هه‌ن، یه‌كه‌م به نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێت، لێككردنهوهی پارچه‌یه‌ك گۆشت له ئه‌ندامی جه‌سته‌ی ژنه‌كه و دوورینه‌وه‌ی له شوێنی په‌رده‌كه و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه به ڕێی سڕكردنی گشتی (به‌نجی عام) ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر په‌رده‌كه به‌ته‌واوی دڕابێت و كچه‌كه بووبێته ژن، هه‌ر چاك ده‌كرێته‌وه".
"ڕێی دووه‌م ئه‌وكاته ده‌بێت كه كچه‌كه به‌ته‌واوی نه‌بووه به ژن و پارچه‌ی بچووكی په‌رده‌كه‌ی ماوه، ئه‌مه‌یان ئاسانتره و به سڕكردنی ناوچه‌ی دیاریكراو (به‌نجی مه‌وزووعی) په‌رده‌كه له ته‌نیشته‌كانه‌وه راده‌كێشرێت و به‌یه‌كه‌وه ده‌دوورێنه‌وه و په‌رده‌كه دروست ده‌بێته‌وه، له‌كاتی هاوسه‌رگیری كرداره‌كه ئاسایی روو ده‌دات و خوێنیشی لێ دێت". پزیشكه‌كه وای گوت.
ئه‌و پزیشكه به باشی ده‌زانێت كه به‌شێك له‌و كچانه‌ی ده‌كرێن به ژن چاك بكرێنه‌وه به‌شێوه‌ی زانستی و ته‌ندروستی، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسییان كراوه‌ته سه‌ر، یا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ژیانی خۆی و خێزانه‌كه‌ی دروست ده‌بێت به‌هۆی ئه‌و په‌رده‌یه‌وه، ئه‌وكات هه‌م ژیانی كچه‌كه پارێزراو ده‌بێت، هه‌م كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌م ده‌بنه‌وه.
دكتۆر ئیڤان دووپاتی ده‌كاته‌وه كه كاری مامانه‌كان له‌و رووه‌وه گه‌وره‌ترین مه‌ترسین بۆ سه‌ر ژیانی ئه‌و كچانه و كۆمهڵگهیش. ئه‌و دووپاتی ده‌كاته‌وه، "ئه‌و ڕێیه‌ی مامان به‌كاری دێنن زانستی نییه و بۆی هه‌یه ببێته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی كچه‌كه، ئه‌گه‌ر نهیشیكوژێت، له داهاتوودا كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ته‌ندروستی كه‌سه‌كه ده‌بێت".
پزیشكان هۆشداری ده‌ده‌ن كه پێش پێوه‌ندی سێكسی، بۆ یه‌كه‌م جار پێویسته سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕی ژنان بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ زانیاری له‌سه‌ر شێوه و جۆری په‌رده‌ی كچێنی بزانن و له‌شی خۆیان باشتر بناسن. به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كچ خاوه‌نی په‌رده‌ی ئه‌ستوور یان به‌ستراو بێت، بۆ لابردنی پێویستیان به یارمه‌تی پزیشك هه‌ر ده‌بێت. به‌گوته‌ی ئه‌وان "هه‌بوونی ئه‌و زانیارییانه رێ له زۆر ڕووداوی ناخۆش و هه‌ندێ جار دڵته‌زێن ده‌گرێت".
"وشه" بۆ وه‌رگرتنی بۆچوونی ئاین له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته، پێوه‌ندی به زۆر زانای ئاینییه‌وه كرد، هه‌موو كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ریپۆرتاجێكدا ئه‌و بۆچوونه شی ناكرێته‌وه، به‌ڵام دڵنیاییان دا كه هیچ ده‌قێكی ئاینی كوشتنی ئه‌م كچانه به ره‌وا نازانێ، بۆیه ده‌كرێت چاره‌سه‌ر بكرێن.
لای خۆیه‌وه دكتۆر سه‌نگه‌ر حوسێن پزیشكێكی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری منداڵه و له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كان له كاتی چاككردنه‌وه‌ی په‌رده‌ی كچێنی گوتی، "ئه‌گه‌ر كه‌سێكی ناشاره‌زا ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه بكات و له نه‌خۆشخانه نه‌بێت و ڕه‌چاوی هه‌موو مه‌ترسییه‌ك نه‌كرێت، بێگومان ژیانی كچه‌كه ده‌خاته دڵهڕاوكهوه، ئه‌ویش وه‌ك هه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی تر، چونكه ئه‌و كونه بۆڕیی میزی لێ نزیكه و ڕه‌نگه كاریگه‌ری له‌سه‌ری هه‌بێت، یاخ تووشی خوێنبه‌ربوونی بكات، یا تووشی هه‌وكردن یان نه‌هێشتنی ئه‌و په‌رده‌یه به یه‌كجاری بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پزیشكی پسپۆڕ ئه‌و كاره بكات، بێگومان به‌بێ هیچ مه‌ترسییه‌ك چاك ده‌بێته‌وه".
وشه/ ئیڤان عه‌بدولڕه‌حمان