بڕیاره به‌منزیكانه ده‌ست به خه‌رجكردنی بودجه‌ی عێراق بكرێت، له هه‌مان كاتدا پشكی هه‌رێمی كوردستان به پێی یاسای نوێ ڕه‌وانه بكرێت.
د. فازڵ نه‌بی بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی عێراق ڕای گه‌یاند، یاسای نوێی بودجه‌ی عێراق له فه‌رمانگه‌ی بودجه بۆ فه‌رمانگه‌ی حیسابات ڕه‌وانه كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به خه‌رجكردنی بكرێت.
له‌م مانگه‌وه بودجه‌كه خه‌رج ده‌كرێت و گفتوگۆی به‌رده‌وامیش ھه‌یه بۆئه‌وه‌ی له‌م مانگه‌وه پشكی ھه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسای نوێ ڕه‌وانه بكرێت، به‌ڵام تا ئێسته دیار نییه به‌غدا پشكی ھه‌رێم چه‌ندی ڕه‌وانه ده‌كات.
د. فازڵ نه‌بی به "وشه‌ی"ی گوت: پڕۆژه یاسای بودجه دوای ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند كرا له رۆژنامه‌ی وهقائیعیش بڵاو كراوه‌ته‌وه و ئێسته كۆپییه‌كی له به‌رده‌ستی منه، ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كراوه بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بكرێت. بۆیه له چه‌ند ڕۆژی داھاتوو ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت، چونكه ڕێنوێنیی جێبه‌جێكردنی بودجه‌ش ده‌رچووه و له فه‌رمانگه‌ی بودجه ڕه‌وانه‌ی ژمێریاریی كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له مانگی دووه‌وه كاری پێ بكات و بودجه‌كه خه‌رج بكات.
زیاتر گوتی: پێویسته له‌م مانگه‌وه پشكی ھه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسای بودجه‌ی نوێ ڕه‌وانه بكرێت، بۆیه جارێ دیار نییه پشكی ھه‌رێمی كوردستان چه‌ند ڕه‌وانه ده‌كرێت ھه‌مووی ده‌بێت یاخود به‌شێكی، بۆیه پێویسته چاوه‌ڕێ بكه‌ین كه كه‌ی پاره‌كه ڕه‌وانه ده‌كرێت.
گفتووگۆ له نێوان ھه‌رێم و به‌غدا به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی پشكی ھه‌رێمی كوردستان به یاسای نوێی بودجه ڕه‌وانه بكرێت.
وشه/ بڵند ئیبراھیم