گوێز پێكهاته‌یه‌كى سه‌خته له رووى ده‌ره‌وه‌ى له به‌رگێكى ئه‌ستوور پێكهاتووه رووى ناوه‌وه‌ى له به‌شێكى لۆچدارى رونگ سپى پێكدێت كه به‌توێكڵێكى ناسى داپۆشراوه چه‌ندان پێكهاته‌ى گرنگ له گوێزدا هه‌یه ده‌توانرێت به برژاوى یان به‌خاوى و له دروستكردنى زه‌ڵاته‌دا به‌كاربهێنرێت.
لێره‌دا باس له سوود و گرنگییه‌كانى گوێز ده‌كه‌ین بۆ له‌شى مرۆڤ.
یه‌كه‌م: گوێز، برێكى زۆر پێكهاته‌ى خۆراكى تێدایه، گوێز سه‌رچاوه‌یه‌كى باشى چه‌ورى دروسته له‌گه‌ڵ پرۆتین و ریشاڵ و كانزا، كالۆرى، ڤیتامینه‌كان وه‌كو ڤیتامین C،E،K له‌گه‌ڵ B6 هه‌روه‌ها برێكى زۆر ریشاڵ و چه‌ورى دروستى تێدایه له‌گه‌ڵ ریبۆفلاڤین، ترشى نیكۆتینى، فۆلاته، كالیسیۆم، ئاسن، مه‌گنیسیۆم، فۆسفۆر، رینك، پۆتاسیۆم، مس، مه‌نگه‌نیز، سیلینیۆم.
دووه‌م: گوێز ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه‌ئۆكسید، جگه له ڤیتامینC و ناوه‌رۆكى ڤیتامین E گوێز دژه‌ئۆكسیدێكى گرنگه سوودێكى زۆر به‌له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێى توێژینه‌وه پزیشیكه‌كان كاكڵه‌ى گوێز به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه حه‌وت ئاوێته‌ى فینۆڵى تێدایه ده چالاكى دژه‌ئۆكسیده‌كان زیاد ده‌كات وه به‌مه‌ش رێگه له زیانى ره‌گه ئازاده‌كان ده‌گرێت.
سێیه‌م: گوێز سه‌رچاوه‌یه‌كى باشى ئۆمێگا3، ئۆمێگا3 یه‌كێكه له ترشه چه‌وریه‌كان هه‌زاران سوودى ته‌ندروستى هه‌یه بۆ له‌شى مرۆڤ. رێگه له نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و بۆرییه‌كانى ده‌گرێت و یارمه‌تى په‌ره‌سه‌ندنى كۆرپه‌له ده‌دات، زیاتر له تۆوى كه‌تان، ئا‌ڤۆگادۆ و ماسى سه‌له‌موون و خواردنه ده‌ریاییه‌كاندا هه‌یه به‌رێژه‌یه‌كى زۆر زیاتر له گوێزدا ده‌ست ده‌كه‌وێت.
چواره‌م: گوێز یارمه‌تى باشتركردنى ریخۆڵه‌كان ده‌دات، رۆخۆڵه‌ى مرۆڤ ده‌یان زینده‌وه‌رى مایكرۆسكۆبى وردى تێدایه كه نزیكه‌ى 1000 جۆرى جیاوازى به‌كتریا و كه زیاتر له 3 ملیۆن جیناتیان هه‌یه. ناهاوسه‌نكى له به‌كتریایى ریخۆڵه‌كاندا زۆر نه‌خۆشى له له‌شدا دروست ده‌كات و ده‌بێته هۆكارێك بۆ له‌كاركه‌وتن و نارێكى سیسته‌مى هه‌رسى له‌ش.
پێنجه‌م: گوێز ئاره‌زووى خواردن كه‌م ده‌كاته‌وه و به‌مه‌ش كۆنترۆڵى كێشى له‌ش ده‌كات.
شه‌شه‌م: گوێز دژه شێرپه‌نجه‌یه، تیكه‌ڵه‌ى فایتۆكیمیكه‌ڵ تێدایه كه له‌ش ده‌پارێزێت دژى نه‌خۆشییه‌كانى شێرپه‌نجه. به‌پێى ئه‌و توێژینه‌وه‌ییه‌ى ساڵى 2015 ئه‌نجام درا له‌سه‌ر چه‌ند ژنێك ده‌ركه‌وت كه ئه‌و ژنانه‌ى رۆژانه 28 گرام گوێز و جۆره‌كانى تر‌ى چه‌ره‌زات وه‌كو باوى و فستقیان خواردبوو به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه دوو بۆ سێ جار له هه‌فته‌یه‌دا مه‌ترسى ده‌ركه‌وتنى نه‌خۆشیه‌كانى شێرپه‌نجه‌ى سنگ به‌رێژه‌یه‌كى زۆر كه‌مى كردبوو، هه‌روه‌ها مه‌ترسیه‌كانى شێرپه‌نجه‌ى كۆڵۆن به‌رێژه‌یه‌كى زۆر كه‌م ده‌كاته‌وه.