ده‌ڤه‌ری شارباژێر شوێنێكی گه‌شتیاری فراوانه و سنووره‌كه به سه‌دان باخ، ڤێلا و خانووی تێدا كراوه‌ته‌وه، بۆیه له كاتی دروستكردنی ئه‌و شوێنه تایبه‌تانه‌ی هاووڵاتییان، داره‌كان ده‌بڕێنه‌وه و سروشتی ناوچه‌كه تێكده‌ده‌ن.
بڕینی داری دارستانه‌كانی ده‌ڤه‌ری شارباژێر، سه‌ر به شاری سلێمانی زۆر بووه و لایه‌نه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هاووڵاتییان و كه‌سانی تر ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هاووڵاتییان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ی ئه‌و دارانه ده‌بڕێته‌وه و سروشتی ناوچه‌كه ناشرین ده‌كات، به‌رپرسانی سلێمانین كه له‌به‌ر گه‌شتی ڕۆژێك یان دوو ڕۆژی هه‌موو مانگێكیان، ته‌واوی ناوچه‌كه‌یان كردووه به شوێنی تایبه‌تی خۆیان و به‌مه‌ش زیان به سروشته‌كه ده‌گه‌یه‌نن و زه‌ویی گشتیی خه‌ریكه به ته‌واوی نامێنێ. عه‌لی چوارتایی وای گوت.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: له شارباژێڕ، به تایبه‌تی ناوچه‌ی سیته‌ك، پێشتر به دارستانه گه‌وره‌كه‌ی و شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی ناسراو بوو، له‌سایه‌ی ئه‌و ڤێلا و باخه تایبه‌تانه‌وه، ئێسته خه‌ریكه شوێنپێیه‌كیش بۆ خه‌ڵكی نامێنێ و هه‌ر جاده‌كه‌ی به‌سه‌ریدا ده‌ڕوات، وه‌ك موڵكی گشتی ماوه‌ته‌وه و زۆربه‌ی دارستانه‌كه‌شی بڕاوه‌ته‌وه.
كامه‌ران حه‌سه‌ن قایمقامی ماوه‌ت له شارباژێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به "وشه"ی راگه‌یاند، له سنووره‌كه بڕینی داری دارستانه‌كان له لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و پۆلیسی دارستانیش به‌رده‌وام سزای ئه‌وانه‌یان داوه كه ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
گوتی: داربڕین ته‌نیا له‌لایه‌ن هاووڵاتییان ئه‌نجام نادرێت، به‌ڵكو كه‌سانێكی تر هه‌ن كه باخ و خانوو له سنووره‌كه دروست ده‌كه‌ن به‌بێ گوێدانه یاسا و مه‌رجه‌كان هه‌رچی دار بكه‌وێته سنووری دروستكردنی باخه‌كه‌یان ده‌یبڕێته‌وه.
زیاد كاكه‌ڕه‌زا ئه‌ندامی لیژنه‌ی ژینگه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند: له سنووری پارێزگای سلێمانی بڕینی داری شاخ و دارستانه‌كان له حاڵه‌ته‌وه بووه‌ته دیاردوه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر هاووڵاتییان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر بڕینی داره‌كان.
به‌گوته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه، كه‌میی نه‌وتی سپی و ساردی ناوچه سنوورییه‌كان وا ده‌كات كه هاووڵاتییان په‌نا ببه‌نه به‌ر بڕینی داره‌كان.
شارباژێڕ ناوچه‌یه‌كه له باكووری پارێزگای سلێمانی. ده‌كه‌وێته پشت كێوه‌كانی گۆیژه و ئه‌زمڕ و قه‌یوانه‌وه و سنووری نێوان ناوچه‌ی پێنجوێن و سلێمانی و پشده‌ر و دوكان و كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌گرێته‌وه. له شارۆكه‌ی چوارتا، شارۆچكه‌ی ماوه‌ت و شاره‌دێكانی سرۆچك، سیوه‌یل، زه‌لان، گاپیڵۆن و سیته‌ك پێكه هاتووه و سه‌دان گوند له‌خۆ ده‌گرێ.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی