سووریا.. چەكدارانی داعش خۆیان رادەستی هەسەدە و هاوپەیمانان دەكەن

:: PM:04:20:14/02/2019 ‌

روانگەی مافی مرۆڤی سووریا رای گەیاند كە نزیكەی 240 چەكداری رێكخراوی داعش خۆیان رادەستی هێزەكانی سووریای دیموكرات و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش كردووە لە رۆژهەڵاتی فورات. دووپاتی كردەوە كە چاوەڕوان دەكرێت لە سەعاتەكانی داهاتوو رێكخراوەكە بە تەواوەتی لە رۆژهەڵاتی فورات دەسەڵاتی نەمێنێت.

روانگەكە دەڵێت، كاروانێكی پێكهاتوو لە حەوت ئۆتۆمبێل كە چوار ئۆتۆمبێلی هەسەدە و هاوپەیمانان پاسەوانیان دەكردن بینراون، ئەوان 240 چەكداری داعشیان هەڵگرتبوو كە زۆرینەیان لە رەگەزنامەی بیانی بوون لەوانەی خۆیان رادەستی هێزەكانی سووریای دیموكرات كردبووەوە، ئەوەیش گەورەترین پرۆسەی هاتنەدەرەوەی ئەندامانی رێكخراوی داعشە لە ناوچەكانیان بە رێككەوتن یان خۆرادەستكردن. 

سەرچاوەكانی روانگەكە دەڵێن كە پێشتر ئەو ئۆتۆمبێلانەی كەسانی هەڵاتوویان لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش هەڵدەگرت، بریتی بوون لە یەك ئۆتۆمبێل كە چەند ئۆتۆمبێلێك پاسەوانیان دەكرد، بەڵام ئەوجارەیان كاروانێك ئۆتۆمبێل بوون لەگەڵ پاسەوانییەكی توند.

روانگەكە دەڵێت، ناوچەكانی ژێر دەستی داعش تەسكتر بووەتەوە و ئێستە تەنیا چەند سەت مەترێكی بەدەستەوەیە لە نزیك لێوارەكانی رۆژهەڵاتی رووباری فورات كە خۆی لەو ناوچەیە حەشار داوە و بەوەی نیوچە تەواو كۆنتر‌وڵی رۆژهەڵاتی فوراتی لەدەست داوە، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت لە سەعاتەكانی داهاتوو رێكخراوەكە بە تەواوەتی لە رۆژهەڵاتی فورات وەك هێزێكی دەسیەڵاتدار نەمێنێت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل