له سه‌ده‌ی 11ی زاینی ئه‌فسانه‌ی ڕۆمانسی و خوشه‌ویستی له‌نێوان كچ و كورێك له "ده‌شتا زێ" له سنووری شارۆكه‌ی ئامێدی روویداوه، به‌ڵام تا ئێسته زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌فسانه‌یه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، یه‌كێك له په‌یامنێرانی "وشه" هه‌ڵساوه به نوسینه‌ووه و كۆكردنه‌وه‌ی ته‌واوی زانیارییه‌كانی پێوه‌ست به‌و ئه‌فسانه رۆمانسییه، به‌ناوی "كوره‌ژارێ ژار، خه‌مناكترین ئه‌فسانه‌یا جڤاكی و رۆمانسی له ده‌شتا زێ".
نه‌وزاد هلۆری ئاماده‌كاری كتێبه‌كه له پارێزگای دهۆك به "وشه"ی راگه‌یاند، "ماوه‌ی چوار مانگه ئه‌و خه‌ریكی نووسین و كۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌فسانه و چیرۆكێكی ڕۆمانسییه به‌ناوی "كوڕه‌ژارێ ژار" كه له ده‌شتا زێ سه‌ر به شارۆكه‌ی ئامێدی له سه‌ده‌ی 11ی زاینی روویداوه له‌نێوان كچێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و كورێكی هه‌ژار".
زیاتر گوتی، "ئه‌فسانه‌كه به چه‌ندان شێواز له‌ناو خه‌ڵكی سنووری پارێزگای دهۆك به‌گشتی و شارۆكه‌ی ئامێدی به‌تایبه‌ت بڵاو بووه‌ته‌وه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی ئه‌فسانه‌كه كردووه، بۆیه من هه‌ڵساوم به نووسینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و ئه‌فسانه‌یه له كتێبێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ران به‌شێوه و ناوه‌رۆكێكی باشتر و رونتر بتوانن ته‌واوی زانیاریه‌كانی ئه‌و ئه‌فسانه‌یه ئاشنابن".
له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی ئه‌فسانه‌كه ڕوونی كرده‌وه، " ئه‌فسانه‌كه باس له خۆشه‌ویستی نێوان كچێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و كورێكی هه‌ژار ده‌كات، كوره هه‌ژاره‌كه ده‌كه‌وێته داوی ئه‌وین و خۆشه‌ویستی كچێكی ده‌وڵه‌مه‌ند كه ئه‌ویش كچی پاشایی ئه‌و كاتی (ده‌شتا زێ) بووه، دوای ئه‌وه كوره‌كه بێ ئومێد ده‌بێ له‌و پاشایه كه كچه‌كه‌ی خۆی بداتێ، بۆیه هه‌ڵده‌ستێت به ڕفاندنی كچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات".
له درێژه‌ی باسه‌كه‌دا ده‌ڵێ، "دوای ڕفاندنی كچه‌كه ده‌باته چیای كوڕه‌ژار كه یه‌كێكه له چیا سه‌خت و گه‌وره‌كانی پارێزگای دهۆك و شاره‌دیێ شێلادزێ، ئه‌و كچ و كوره وه‌كو دوو ده‌ستگیران بۆ ماوه‌یه‌ك له‌و چیایه ده‌مێنه‌وه تا رۆژێك له روژان بتوانن هاوسه‌رگیری پێك‌بێنن و بگه‌رێنه‌وه ناو كه‌س و كاره‌كانیان، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و كات وه‌رزی زستان و سه‌رماو سو‌ڵ بوو، كچه‌كه نه‌خۆش ده‌كه‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه كوره‌كه له چیایی كوڕه‌ژار دێته خوارێ بۆ به‌دوای ئاگرێك ده‌گه‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی كچه‌كه له‌و سه‌رمایه رزگار بكات، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه كوره‌كه له‌و ناوچه‌یه شاره‌زایی نییه ئه‌وا زۆر ده‌وران ده‌كات له ئه‌نجامدا ون ده‌بێت".
"دوای ئه‌وه كچه‌كه بێ ئومێد ده‌بێ له گه‌ڕانه‌وه‌ی كوره‌كه، بڕیار ده‌دات له چیایی كوره‌ژار بێته خواره‌وه و سۆراغی كوره‌كه بكات، به‌ڵام كچ و كوره‌كه یه‌كتر نابیننه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، دوای 10 ساڵ له گه‌ڕان و سۆراغ كردن دواجار له شوێنێكی تر یه‌كتر ده‌بیننه‌وه، به‌ڵام پاشاكه ئه‌و كات ده‌یان دۆزێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ردووكیان ده‌ستگیر ده‌كات، هه‌رچی باوكی كچه‌كه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ردوو خوشه‌ویسته له یه‌كتر دوور بن، به‌ڵام بێ سوود بوو، بۆیه دواجار زه‌ماوه‌ندێكی بۆ رێكخستن و به‌یه‌كگه‌یشن، به‌ڵام له پشته‌وه باوكی كچه‌كه پلانی كوشتنی كوره‌كه به چه‌ند كه‌سێك راده‌ستپێرێ، بۆیه ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ونه شوێنی ئه‌وان و كوره‌كه ده‌ستگیر ده‌كه‌ن، دواتر كوره‌كه له دارێك هه‌ڵده‌واستن تا ده‌مرێت" نه‌وزاد وای گوت.